پاكڕانه‌گرتنى ناو ده‌م و ڕزینى ددانه‌كان و نه‌خۆشى پووك و جگه‌ره كێشان هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن بۆ دروستبوونى
بۆنى ناخۆشى ده‌م، جگه له‌م هۆكارانه چه‌ندان هۆكارى ته‌ندروستیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى بۆنى ناخۆشى ده‌م و بێزاركردنى كه‌سى به‌رامبه‌ر.ئه‌گه‌ر هه‌ست به بۆنى ناخۆشى ده‌مت ده‌كه‌یت و كه‌سانى ده‌وروبه‌رت بێزار ده‌كه‌یت ئه‌وه پێویسته ئه‌م هۆكارانه بزانیت.
یه‌كه‌م: هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترش، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشت هه‌یه یان نه‌خۆشى گه‌ده ، تووشى بۆنى ناخۆشى ده‌م ده‌بیته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندێك جار بۆنى هه‌ناسه‌دانت ترش بێت، ئه‌مه‌یش بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى ترش ده‌بێتـه هۆكارێك بۆ به‌دهه‌رسى یان مانه‌وه‌ى پاشماوه‌ى خۆراك له نێوان ددانه‌كاندا.
دووه‌م: هه‌ڵامه‌ت و هه‌وكردن، كاتێك تووشى هه‌ڵامه‌ت ده‌بیت یان گیرفانه هه‌واییه‌كان تووشى هه‌وكردن ده‌بێت ئه‌وه بێگومان كۆئه‌ندامى هه‌ناسه تووشى بۆنى ناخۆش ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ى بۆنى ناخۆشى ده‌م به‌هۆى هه‌وكردنى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌وه كه‌م ببێته‌وه ، پێویسته به‌یانیان به ئاوى گه‌رم و خوێ غه‌رغه‌ره به ناوپۆشى ده‌م بكرێت، به‌مشێوه‌یه بۆنى ناخۆشى ده‌م له‌ناو ده‌چێت.
سێیه‌م: نه‌خۆشییه‌كانى سى، حاڵه‌تێك هه‌یه كه تێیدا بۆنى ناخۆشى ده‌م دروست ده‌بێت، ئه‌م بۆنه زیاتر به‌هۆى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گرفتێك له سییه‌كاندا هه‌بێت، شاره‌زایانى ددان ده‌ڵێن ئه‌و گرفتانه‌ى كه تووشى سییه‌كان ده‌بن و بۆنى ناخۆشى ده‌م دروست ده‌كه‌ن وه‌كو هه‌وكردنى سییه‌كان و ئه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی تووشی سییه‌كان ده‌بن،ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییانه چاره‌سه‌ر بكرێت، بێگومان رزگارت ده‌بێت له بۆنى ناخۆشى ده‌م.
چواره‌م: شه‌كره، ئه‌گه‌ر تووشبووى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌میت، بێگومان تووشى بۆنى ناخۆشى ده‌م ده‌بیته‌وه. به‌هۆى بوونى بڕێكى زۆر كیتۆن له خوێنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌میان هه‌یه، بۆیه پێویسته به خێرایى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌مى بكرێت.
پێنجه‌م: نه‌خۆشییه‌كانى جگه‌ر و گورچیله، له‌ش له ڕێی ئه‌م دوو ئه‌ندامه‌وه ژه‌هر ده‌كاته ده‌ره‌وه‌ى له‌ش. ئه‌م دوو ئه‌ندامه به گرنگترین ئه‌ندامى له‌ش داده‌نرێت. كاتێك به باشى كار نه‌كه‌ن ئه‌وه بڕێكى زۆر ژه‌هر له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆنى ناخۆشى ده‌م دروست ده‌بێت. بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌م نه‌خۆشیانه‌ت هه‌بوو ئه‌وه به خێرایى بیر له چاره‌سه‌ركردنى بكه‌ره‌وه جگه له‌وه‌ى ده‌بێته هۆى بۆنى ناخۆشى ده‌م زیانێكى زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.