ره‌نگه بپرسیت و بڵێیت ئایا وه‌رزشكردن پێش ژه‌می به‌یانى به‌سووده یان دوای ژه‌می به‌یانی؟ له ڕووى ته‌ندروستى و بۆچوونی شاره‌زایانى له‌شجوانی، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پێش نانخواردنى به‌یانى
وه‌رزش ده‌كه‌ن، به ڕێّژهى %20 زیاتر چه‌ورى ده‌سوتێنن به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى كه نان ده‌خۆن پاشان وه‌رزش ده‌كه‌ن.
دوا توێژینه‌وه كه 12 گه‌نج تێیدا خراونه‌ته ژێر تاقیكردنه‌وه و له دوو گرووپ دابه‌شكران، گرووپێكیان ڕۆژانه پێش ژه‌می به‌یانی وه‌رزشیان ده‌كرد و ئه‌وه‌ی تریش دوای ژه‌می به‌یانی، ماوه‌یه‌ك ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه به‌رده‌وام بوو، دوای كێشی له‌شی 12 گه‌نجه‌كه‌یان پێوانهكرد و هه‌ردوو گرووپ به راوردی كێشیان پێش و دوای ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه كرد، ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی پێش ژه‌می به‌یان وه‌رزشیان كردووه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له گرووپه‌كه‌ی تر چه‌وری له جه‌سته‌یان له‌ناوچووه.
به‌پێى ئه‌نجامى توێژینه‌وه پزیشیكهكان وه‌رزشكردن له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ نابێته هۆى برسیتى و زیادبوونى ئاره‌زووى خواردن. ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌شت به ڕێكى بمێنێته‌وه باشتره به درێژایى شه‌و هیچ جۆره خۆراكێك نه‌خورێت.
باشتره دوای ئه‌نجامدانى جوڵه وه‌رزشییه‌كان بڕێكى باش پرۆتین بخورێت، بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌ى له‌ش به درێژایى رۆژ دابین بكات. هاوكات زیاتر ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه بڕێكى زۆر ریشاڵى خۆراكى تێدایه و هه‌ستى برسیتى كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
به‌شیوه‌یه‌كى گشتى باشتره 30 خولهك یان كاتژمێرێك پێش خواردنى نانى به‌یانى ئه‌و وه‌رزشانه بكرێت كه پێویستن بۆ له‌ش و یارمه‌تى توانه‌وه‌ى چه‌ورى له‌ش ده‌ده‌ن، به‌مشێوه‌یه ته‌ندروستى له‌ش به گشتى باشتر ده‌بێت و كێشى له‌ش به شێوه‌یه‌كى نموونه‌یى ده‌مێنێته‌وه.