ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌داواداچوونى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت له په‌رله‌مانى عێراق، هه‌ندێك زانیارى له باره‌ى داهاتى عێراق ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى كه‌مبوونى داهاته‌وه ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى كوشنده روو له عێراق ده‌كات.
ئه‌نعام خوزاعى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌داواداچوونى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌تى عێراق، سه‌ر به هاوپه‌یمانى سائیروون له
به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر داهاتى حكوومه‌تى عێراق ئاشكرا ده‌كات و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه، داهاتى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردووه.
خوزاعى باسى له‌وه كردووه له كاتێكدا حكوومه‌تى نوێى عێراق به‌ڵێنى دابوو جگه له نه‌وت رێژه‌ى داهاته‌كانى تر زیاد ده‌كات، بۆ نموونه‌ى داهاتى گومرك، كه‌چى داهاتى نه‌وتیش كه‌مى كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له به‌یاننامه‌كه‌ى بڕى ده‌هاته‌كان ئاشكرا ده‌كات و به‌ساڵى 2018 به‌راوردیان ده‌كات، له‌وانه ده‌ڵێ داهاته‌كانى تر "جگه له نه‌وت"، له سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 تا مانگى ئابى هه‌مان ساڵى 8.6 تریلیۆن دینار بوو، كه‌چى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا مانگى ئاب "رابردوو" ته‌نیا سێ ترلیۆن دینار بووه.
دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌یه كه عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له بوارى گومركى ئه‌نجامى داوه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
له‌باره‌ی داهاتى نه‌وتیش ده‌ڵێ له سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 تا مانگى هه‌مان ساڵى داهاته‌كه‌ى 84 تریلیۆن دینار بوو، كه‌چى ئه‌مساڵ له سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه تا مانگى ئاب، 53 تریلیۆن دیناره، واته به به‌روارد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو 37 % كه‌مى كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌م زانیارییانه بێت، ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى كوشنده روو له عێراق ده‌كات و كورتهێنانى دارایى روو ده‌دات، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه رێژه‌ى قه‌رز به‌رز ده‌بێته‌وه.