ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان هاووڵاتییان ئاگەدار دەكاتەوە بۆ پێوەندیكردن پێیان دوو ژمارە تایبەت دیاری كراوە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئەیلوول، لە ئاگەدارییەكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاگەداری هاووڵاتییان دەكەینەوە بۆ پێوەندیكردن بە ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوە دوو ژمارەی نوێ دیاری كراوە.
لە ئاگەدارییەكەدا ڕوون كراوەتەوە، هاووڵاتییان دەتوانن پێوەندی بە ژمارە 07507515715 و 07501901517 ئەنجوومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەی هەرێمی كوردستان بكەن.
بڵاوكردنەوەی ئەو دوو ژمارەیە لە كاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە هێڵەكانی نۆڕماڵ لە هەرێمی كوردستان پەكیان كەوتووە و پێوەندی نێوان هاووڵاتییان و دامەزراوەكان پچڕاوە.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان یەكێكە لە ناوەندە گرنگەكان لە هەرێمی كوردستان و بڕیارە گرنگەكان بۆ پرسە گرنگەكان دەدات وەك قبووڵكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن یان ڕەتكردنەوەی.