بارودۆخى لبنانییه‌كان له‌ كوردستان تاوتوێ كرا

:: PM:02:15:16/09/2019 ‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان شاندێكى لبنانى و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند پرسێك تاوتوێ كرا و دووپات له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى زیاترى نێوان كوردستان و لبنان كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیموور جونبڵات سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لبنان و شاندێکى یاوەری، پرۆسەى سیاسى لە لبنان و پێوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆریان لە وڵاتانى ناوچەکە تاوتوێ كرد 

هه‌ر له‌و دیداره‌دا، گرنگیى ڕووبەڕووبوونەوەى بیرى تیرۆر و توندڕەوییان تاوتوێ كرد.

له‌ به‌شێكى ترى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەردوولا کار و پرۆژەکانى وەبەرهێنەرانى لبنانى و بارودۆخى ڕەوەندى لبنانییان لە هەرێمى کوردستان خستە بەر باس و دووپاتیان لە برەودان بە پێوندییەکان هەرێمى کوردستان و لبنان کردەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم