بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژێكی كۆمەڵگە دابەش بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی سێشەم مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابش دەكرێت.
بڕیارە سبەی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانیش دابەش بكرێـت كە ژمارەیان 94 هەزار كەمئەندامە.
ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت و ڕۆژی سێشەم مووچەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.