مەسروور بارزانی داكۆكی لە پێكەوەژیان دەكات

:: PM:04:59:16/09/2019 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و تیایدا دووپات لەسەر داكۆكی كردن لە پێكەوەژیان دەكات.

لە پەیامەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەم 16ی ئەیلوول، بڵاوی كردووەتەوە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەڵێت، لە شەستەكانی سەدەی رابردوو، رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ تاوانێكی گەورەی لە گوندی سۆریای سەر بە پارێزگای دهۆك ئەنجامدا كە لە ئاكامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی كلدانی ئاشووری سریانی و موسڵمان بونە قوربانی.

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم تاوانە قێزەوەنە سەركۆنە دەكات و داكۆكی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینی لە ھەرێمی كوردستان دەكات لە پێناو دادپەروەری و یەكسانی گشت هاووڵاتییان.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم