سەرۆك وەزیرانی كوردستان و شاندێكی لبنانی كۆبوونەوە

:: PM:05:11:16/09/2019 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی لبنانی كرد بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار تەیمور جونبولات سەرۆكی فراكسیۆنی دیداری دیموكراتی لە پەرلەمانی لبنان و  سەركردە لە پارتی سۆسیالستی پێشكەوتووخوازی لبنانی.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرا، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرۆكی حكوومەت كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دووپاتیش لە سەر گرنگی پێوەندی نێوان لوبنان و هەرێمی كوردستان كرایەوە. 

هەروەها باس لە پێوەندیی مێژوویی نێوان خانەوادەی جونبولات و گەلی كورد كرا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم