فائیزە فاتحی ژنە شێوەکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی پێشانگایەکی تایبەتی بۆ کارە هونەرییەکانی کردەوە.
ئەمڕۆ دووشهم (16ی ئهیلوول) ناوەندی حەوت ڕەنگە، پێشانگهیەکی تایبەتیان بۆ ژنە شێوەکارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە و بڕیارە پێشانگاکە چوار ڕۆژ درێژەی هەبێت و هاووڵاتیان لەو چوار ڕۆژەدا بۆ بینینی تابلۆکان دەتوانن سەردانی بكهن
فائیزە فاتحی، ژنە شێوەکاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەسەرەتادا بە کاری گرافیک دیزاین دەستیپێکردووە و ئێستا مامۆستای هونەرە، خاوەنی 30 پێشانگای تایبەت و هاوبەشە. سهبارهت به كارهكانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێشانگا تایبەتیەکەم کردووەتەوە کە 18 تابلۆی قەبارە جیاوازم نمایش کردووە و خاوەنی پێنج پێشانگهی تایبەتم کە بۆ یەکەمجارە لە باشووری کوردستان پێشانگهم کردووەتەوە و سەرجەمی پێشانگهکانی دیکەم لە ئێران بووە. لە بوارە جیاوازەکاندا وێنە دەکێشم لە پۆرترەیت و سروشت و کۆڵبەر و بوارەکانی دیکەش، هەروەها خاوەنی 25 پێشانگای هاوبەشم.
ئەو شێوەکارە ئاماژەی بەوەش دا: هاووڵاتیان بە ڕێژەیەکی باش هاتن بۆ بینینی کارە هونەرییەکانم لە پێشەنگاکەدا.
بەختیار سەعید، سەرپەرشتیاری ناوەندی حەوت ڕەنگە بە وشەی ڕاگەیاند: هونەرمەند زۆر باش توانیبووی لە ڕووی تەکنیک و پێکهاتەی تابلۆوە ئاماژە بۆ وێنەکانی بکات، تابلۆکانی ناو پێشانگاکە تایبەت بوو بە ژیانی کۆڵبەران کە لەسەر سنورەکان بۆ بژێوی ژیانیان ژیانێکی مەرگەساتیان هەیە.
پێشانگهكه له مۆزەخانەی سلێمانییه، بەیانیان لە سهعات 10 بۆ 12 و ئێوارانیش له سهعات چوار بۆ ههشت کراوەیە.
سلێمانی – ئاریان محەمەد