كۆمپانیای باڤیان كه له سه‌رده‌می پارێزگاری پێشووی سلێمانی ئاسۆ فه‌ره‌یدوون گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كرا بۆ دروستكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ماڵان، دوای ته‌واوبوونی ماوه یاساییه‌كه‌ی جارێكی تر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ماوه‌كه‌ی درێژكرایه‌وه.
ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له ماوه‌ی بوون به پارێزگاری سلێمانی گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو ئه‌نجامدا كه ئه‌وكاته ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى لێكه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام ئه‌نجوومه‌ن سكاڵایان له داواكاری گشتی سلێمانی تۆمار كرد به‌هۆی نایاسایی بوونی گرێبه‌سته‌كه و وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه كۆمپانیای باڤیان كه بۆ سێ ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كرابوو گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بووه، ده‌بوو پارێزگاری سلێمانی له ته‌نده‌رێكداو به كێبڕكێ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تر ئه‌نجامبدایه له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مترین نرخ كه له‌سه‌ر هاووڵاتییان نه‌كه‌وێت، به‌ڵام هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌ستاوه به نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ.
ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه كراوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای باڤیان بۆ هه‌ر كارتێك كه ده‌درێته ماڵێك بڕی 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیراو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ كاری پێده‌كرا، له دوای ئه‌و ماوه‌یه دووباره ده‌بێت نوێ بكرێته‌وه و له‌و حاڵه‌ته‌شدا بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه گوتی، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه كراوه پاره‌یه‌كی زۆری له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه، چونكه‌له ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆمپانیایه‌كی تر ئه‌و كاره‌ی كردووه بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و بری سێ هه‌زار و 750 دیناری له هاووڵاتییان وه‌رگرتووه بۆ كارته‌كه.
به‌هۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ر ماڵێكی نوێ كه دروست ده‌بێت له به‌رانبه‌ردا 10 هه‌زار دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌و كارته.
به‌پێی ئاماره‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی 500 هه‌زار خێزان هه‌یه كه بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 10 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كارته وه‌رگیراوه كه ده‌كاته بڕی پێنج ملیار دینار.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی