جۆن ئیڤانز باوكی سێ كچ كه ئێسته ته‌مه‌نی 59 ساڵه، له ڕۆژی هاوسه‌رگیری یه‌كێك له كچه‌كانی، ته‌واوی ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری بیتسبێرگ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا به خۆیشیسه‌وه ته‌قانده‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان به په‌له گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه باوكه‌كه خۆی كوشتووه، بۆڕی گازی ماڵه‌كه‌ی له ته‌واوی شوێنه‌كان كردووه‌ته‌وه، كاتێك ماڵه‌كه پڕ بووه له گاز، گڕی كردووه‌ته‌وه و وه‌كو بۆمبێك ئه‌و گازه ماڵه‌كه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه و كۆتایی به ژیانی ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نه هێناوه.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له گه‌ڕان و پشكنین تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون توانیان ته‌رمی باوكه‌كه له ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌كه بدۆزنه‌وه، ئه‌و بێ ئه‌وه‌ی بچێ بۆ هاوسه‌رگیری لۆرینی كچی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و تا ئێسته‌یش نازانرێ هۆكاره‌كه‌ی چییه و ئه‌م كاره‌ی چ پێوه‌ندییه‌كی به هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
دراوسێكانی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پیاوه‌كه نه‌خۆشی و كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته زۆربه‌ی ناسیاوه‌كانی پشتڕاستی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه پۆلیس به‌رده‌وامه و ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ كردووه.