په‌رله‌مانتارێك: به‌ڵگه‌ى ته‌واو هه‌یه و كه‌سه‌كه به ڕوونى دیاره كێیه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى ڕاگرتنى هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلى مۆدێل نزم و لێدراوى داوه. به‌ڵام به‌رپرسێكى باڵای وه‌زاره‌ته‌كه كه پۆستى بریكارى وه‌زیرى هه‌یه و له رۆژی سوێندخواردنی كابینه‌ی حكوومه‌تدا به وه‌كاله‌ت وه‌زیر بوو، سه‌تان ئۆتۆمبێل ده‌هێنێته كوردستان.
له ته‌مووزی رابردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاری داوه هیچ ئۆتۆمبێلێكى خوار مۆدێلى 2017 و ئۆتۆمبێلی لێدراو و بنئاوكهوتوو نه‌هێنرێته كوردستان، پێویسته ئه‌وه‌یشى ده‌هێنرێ به فلته‌رى مه‌رزه‌كاندا تێپه‌ڕ بێت، به‌ڵام له پێش ڕۆژى 10ى تهمووز كه هاوكات رۆژی سوێندخواردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، بریكارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه ئه‌و رۆژه به وه‌كاله‌ت وه‌زیر بووه، 300 ئۆتۆمبێلى له مه‌رزى باشماخ و په‌روێزخانه‌وه هێناوه‌ته ناو هه‌رێم، هه‌موویشى له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنوێنی و یاساكانه.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان، پشتڕاستى ئه‌و زانیارییانه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، به به‌ڵگه هه‌یه چه‌ند به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌و كاره تێوه‌گلاون، دواى هێنانى ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ر خۆیشیان نووسراویان بۆ كردووه و تابلۆیان بۆ وه‌رگیراوه.
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، به به‌ڵگه‌وه هه‌یه چه‌ند كه‌سێك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه پله‌ى باڵایان هه‌یه، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى مۆدێل خواریان هێناوه‌ته كوردستان به‌ده‌ر له ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و مه‌رزه‌كانى كوردستان.
ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له ڕێى مه‌رزى په‌روێزخان و باشماخه‌وه هێنراون و تا ئێسته به ته‌واوى ژماره‌كه‌ى دیار نییه.
به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى هێنراون بریتین له مارسیدس و تۆیۆتا مۆنیكاى مۆدێل 2007 و 2008 و 2009 و ئێسته له بازاڕه‌كاندا هه‌ن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى "وشه" به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له سنوورى سلێمانى نووسراوى بۆ تابلۆكردنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كردووه، له ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژیشدا هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى پێش ده‌ستبه‌كاربوونى حكوومه‌تى نوێى كوردستان ته‌واو كراوه.
دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، پشتڕاستى ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ تابلۆى بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان كردووه، له ماوه‌یه‌كى كه‌میشدا هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانى ته‌واو كردووه.
داوایش ده‌كات وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم به وردى ڕێوشوێن له‌وباره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر و لێپرسینه‌وه بكات. دووپاتی ده‌كاته‌وه "هه‌موو بهڵگهنهمایهك له‌باره‌ى ئه‌و كاره به‌رده‌سته و پێویستى به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه".
"وشه" زانیویه‌تى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكى مه‌رزه‌كانى باشماخ و په‌روێزخان ئاسانكارى بۆ كراوه بۆ هێنانى ئۆتۆمبێله‌كان، ئه‌وه له كاتێكدا بووه سه‌تان ئۆتۆمبێلى تر‌ى مۆدیل به‌رز له مه‌رزه‌كان وه‌ستاون و ڕێى هاتنه ژووره‌وه‌یان پێ نه‌دراوه.
دكتۆر سامى جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى هێنانى ئۆتۆمبێلى سنووردار كردووه و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وه هه‌ر شتێك كرابێت، پێچه‌وانه‌ى یاسا و بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆیه.
ڕوونی كرده‌وه "پێویسته له ڕێى گومركهوه به‌دواداچوون و چاودێرى ته‌واوى هێنانى ئۆتۆمبێل بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكى پێچه‌وانه‌ى رێنوێنییه‌كان ئه‌نجام نه‌درێ".
به‌گوێره‌ى لێدوانى به‌ڕێوه‌به‌رى گومركى هه‌رێمى كوردستان، هێنانى ئۆتۆمبێل له مه‌رزه‌كانه‌وه به‌فه‌رمى به چه‌ند فلته‌رێكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌وه‌یشى كراوه له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنوێنییه‌كانه. ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ "به وردى به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین".
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی گومركى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتى، هێنانى ئۆتۆمبێل به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێكخراوه، پاش ئه‌وه هه‌ر كارێك كرابێت پێویسته لێپرسینه‌وه‌ى لێ بكرێت و به‌دواداچوونى وردى بۆ ده‌كه‌ین.
به‌رپرسه‌كه‌ى گومرك ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، "هێنانى ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌ر كارئاسانى بۆ نه‌كرابێت و پێچه‌وانه‌ى یاسا نه‌بێت، قورسه. چونكه جیا له فلته‌رى گومرك، به فیلته‌رى هاتوچۆیشدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ر شتێكى سه‌رپێچى بێ، ده‌گیرێ.
ساماڵ دووپاتى كرده‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ى باس ده‌كرێ گوایه به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كارێكى له‌مشێوه‌ى كردبێت، به‌دواداچوونى ورد ده‌كه‌ن و پێویسته لێپرسینه‌وه بكرێ.