مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژێر تیشكی خۆر ڕه‌نگی پێست تۆخ و تاریك ده‌كات، زۆر ڕێ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته هه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنانی ته‌ماته به باشترین و خێراترین ڕێ داده‌نرێ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه.
ته‌ماته چه‌ندان سوود به پێست ده‌گه‌یه‌نێت وه‌كو:
نیشانه‌ى پیربوونى پێست كه‌م ده‌كاته‌وه.
كرۆكى ته‌ماته بڕێكى زۆر دژه به‌كتریا و دژه كه‌ڕووى تێدایه.
ده‌وڵه‌مه‌نده به لیكۆپه‌ین كه پێست ده‌پارێزێت له زیانى ده‌ره‌كى.
كونیلهى پێست تووند ده‌كاته‌وه و خانه‌ى مردوو له‌سه‌ر پێست لاده‌بات.
ئه‌مانه چه‌ند رێیه‌كى به‌كارهێنانى ته‌ماته‌ن بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پێست:
یه‌كه‌م: گیراوه‌ی ته‌ماته و هاڕاوی قه‌دی دره‌خت و زه‌رده‌چه‌و، ته‌ماته بگوشه و دوو پێكهاته‌كه‌ی تری تێكه‌ڵ بكه و وه‌ك ماسكێك بۆ ڕووخسارت به‌كاری بهێنه و با 15 خولهك به ڕووخسارت بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوی گه‌رم بیشۆ، به‌ڵام وریا بن، نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوكی ته‌ماته له نێو گیراوه‌كه بوونی هه‌بێت.
دووه‌م: ئا‌ڤۆگادۆ و ته‌ماته، ئا‌ڤۆگادۆ زۆر پیویسته بۆ پێست زۆر پێكهاته‌ى گرنگى تێدایه و شێدارى به پێست ده‌دات و چرچى كه‌م ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها زیانه‌كانى تیشكى زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه. ده‌توانیت بڕى یه‌كسان له ته‌ماته و ئا‌ڤۆگادۆ تێكه‌ڵ بكه‌یت به‌یه‌كسانى له‌سه‌ر پێستى ده‌موچاوت بڵاوى بكه‌ره‌وه به‌جێى بهێڵه تا وشك ده‌بێته‌وه دواتر به ئاو بیشۆ.هه‌ركاتێك ویستت ده‌توانى دووباره‌ى بكه‌یته‌وه.
سێیه‌م: ته‌ماته و ماست و ئاوى لیمۆ، چاره‌سه‌رێكى تری گونجاو بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پێست به‌كارهێنانى ئه‌م سێ پێكهاته‌یه. به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى پێست سپى ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو گرفتێكى پێست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا پێستى ته‌ماته‌كه لێبكه‌ره‌وه پاشان كه‌وچكێك ماست له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوى لیمۆ تێكه‌ڵ بكه. پێویسته سه‌ره‌تا ته‌ماته‌كه بگوشیت و ته‌نیا ئاوى ته‌ماته‌كه به‌كاربهێنیت دواتر هه‌موو پێكهاته‌كان به باشى تێكه‌ڵ بكه و بۆ ماوه‌ى 15 خولهك بۆ پێستت به‌كاریبهێنه. دواى ئه‌و ماوه‌یه به ئاوى شله‌تێن بیشۆ.
چواره‌م:
ته‌ماته و شه‌كر، ئه‌گه‌ر بته‌وێت پێستت سپى بكه‌یته‌وه و خانه مردووه‌كانی سه‌ر پێست لابه‌ریت، ئه‌م ڕێیه تاقی بكه‌ره‌وه، پێویسته پێستى ته‌ماته‌كه لێ بكه‌یته‌وه و پاشان ورد وردى بكه‌یت و له‌گه‌ڵ كه‌مێك شه‌كر تێكه‌ڵى بكه، ئنجا به‌شێوه‌ى بازنه‌یى پێستى ده‌موچاوتى پێ بشێله، لێی گه‌ڕێ بۆ ماوه‌ى 15 بۆ 20 خولهك به پێسته‌وه بمێنێته‌وه دواتر به ئاو بیشۆ.