داوای پشوو دەكرێت بۆ 20ـی ئەو مانگە

:: AM:11:13:18/09/2019 ‌
نوێنەری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەو مانگە و بەدیاریكراوی 20ـی ئەیلوول، جەژنێكی ئێزیدییەكانە، بۆیە داوامان كردووە بكرێت بە پشوو بۆمان.

ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی ئەیلوول، ئاوات حسامەدین نوێنەری زەردەشتییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژی 20ـی ئەیلوول جەژنی میهرەگانە بۆ زەردەشتییەكان.

ئاشكرای كرد، بە نووسراوی فەرمی داوامان لە حكوومەت كردووە لە كاتی جەژنەكان وەك هەر ئاینێكی تر بۆ ئێزیدییەكان بكرێت بەپشوو و فەرمانبەرانی سەر بەو ئاینە دەوام نەكەن.

ڕوونی كردەوە ڕۆژی 20ـی ئەیلوول، فێستیڤاڵی جەژنی میهرەگان لە ژێر دروشمی "با لە ڕێگەی پێكەوەژیان كوردستان جوانتر بكەین" لە سلێمانی چالاكیی ئەنجام دەدەن.

زەردەشتییەكان ئاینێكی ڕێپێدراون لە هەرێمی كوردستان و چالاكی و بۆنەی تایبەتی خۆیان ئەنجام دەدەن، نوێنەری خۆیان هەیە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد