هەڵكەوت زاهیر یادی جوانترین ژنە پێشمەرگە دەكاتەوە

:: PM:12:18:18/09/2019 ‌
ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر یادی 14 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەند مەرزیە فەریقی دەكاتەوە و بە جوانترین ژنە پێشمەرگەی هونەری كوردی ناوی دەبات.

ئەمڕۆ چوارشەی 18ـی ئەیلوول، هەڵكەوت زاهیر ئاوازدانەری كورد لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی، گۆرانییەكی مەرزیە فەریقی بڵاو كردووەتەوە یادی كۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە دەكاتەوە.

لە نووسینەكەی هەڵكەوت زاهیردا هاتووە، 14ساڵ تێپەڕ بوو، دەنگە بەسۆزەكەت هەر لە گوێمدایە، ئەی جوانترین ژنە پێشمەرگە و هونەرمەندی كورد خاتوو مەرزیە فەریقی.

لە كۆتایی نووسینەكەیدا هاتووە، سەری ڕێز و نوازش بۆ گڵكۆ و شكۆی ئێوە دادەوێنم، ئێوە بوونە مێژوویەك نەوە لەدوای نەوە شانازیتان پێوە دەكات، بیرت دەكەم.

گۆرانیی "هەموو شەوێك" ئاوازی هەڵكەوت زاهیر و تێكستی تاریق فەقێ عبدوڵایە، یەكێكە لە گۆرانییە بەناوبانگەكانی هونەرمەند مەرزیە فەریقی.

مەرزییە فەریقی لە 18ـی ئەیلوولی 2005 لە ئەوروپا بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد