یەریڤان بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک سەردانی ئێران دەکات

:: PM:09:19:18/09/2019 ‌
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری کورد، یەریڤان هەڵەبجەیی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەی بۆ یەکەم جار بە سەرپۆشەوە دەرکەوتووە، بڵاو کردووەتەوە.

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت یەرڤان سەردانی  ئێرانی کردووە، بەڵام هۆکاری سەردانەکە و شوێنی وێنەکانی نەنووسیوە.

بەشێک لە هەوادارانی داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە لەسەر سەردانەکەی، بەشێکیشیان هیوای گەشتێکی خۆشیان بۆ خواستووە.

خانمه هونەرمه ند یەریڤان نورەدین هەڵەبجەیی له سالی 1991 له پارێزگای هەڵەبجه لە دایكبووه و بەشی میوزیكی پەیمانگای هونەره جوانەكانی له سلێمانی تەواو كردووه و هاوكات ژەنیاری هەریەك له ئامێرەكانی ساز و تار و پیانۆیه، له ساڵی 2016 یه كەمین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به زاراوەی كەڵهوڕی بە ناوی "نەچوو" بڵاوكردەوە، پێشتر ئەندامی گرووپی میوزکی لوڕ بووە.



وشە - محەمەد میران