خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رتاسه‌ری دنیا ساڵانه پاره‌یه‌كی زۆر له كۆرسه‌كانی زمان خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانی دووه‌م یان زمانێكی نوێی بیانی بن، به‌هۆی پێویستیان بۆ كار و به‌هێزكردنی تواناكانیان، بێگومان ئه‌مه خاڵێكی باشه كه بچیته كۆرسێكی زۆر باش و فێری زمانێكی تر ببیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ت نه‌بوو، نابێ نیگه‌ران بیت، به‌ڵكوو
فێربوون له هه‌موو شتێك زیاتر پێویستی به خواست و ئیراده‌ی تۆ هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه‌ت هه‌بوو، بێ مامۆستا و كۆڕس و بێ هیچ یارمه‌تیده‌رێك ده‌توانیت له ماوه‌یه‌كی سنووردار فێری زمانێكی تر بیت.
له سه‌رده‌مانی زووه‌وه فێربوونی زمانه‌كان خواستێكی گرنگی كه‌سانی ده‌سته‌بژێر و خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگاكان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی دنیابینیان فره‌وانتر بكه‌ن، سه‌رجه‌میشیان ئه‌م كاره‌یان له ڕێی خوێندنه‌وه‌ی زمانی دووه‌م ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام چۆن ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی زمانێك بكه‌یت كه هیچی لێ نازانیت، به‌ڵێ كارێكی قورسه، به‌ڵام گه‌ر ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و خواست و ویستێكی بێ سنوورت هه‌بێ، دیواره‌كان له‌به‌رده‌مت داده‌ڕمێن و بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێیت.
بۆ فێربوونی زمانێكی تر له ڕێی خوێندنه‌وه‌وه زانایان و توێژینه‌وه‌كان حه‌وت هه‌نگاوی گرنگیان دیاریی كردبووه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م. ئاستی خۆت له تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه و ناسینی پیت و وشه و ڕسته‌سازی زمانی دووه‌م بزانه، به زانینی ئاستت له‌و زمانه‌ی ده‌ته‌وێ فێری ببیت، هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره ده‌بڕیت، بێگومان تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێ زمانێكی نوێ فێر بیت، سه‌ره‌تا هه‌ندێ شتت له‌باره‌وه هه‌ر زانیوه، یان له قوتابخانه وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و زمانه‌تان هه‌بووه، یان هه‌ر هۆكارێكی تر، كه‌واته به‌و زانیارییه كه‌مه‌یش كه هه‌ته پێویسته پێوانه‌ی ئاستی خۆت بكه‌یت، ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاو و په‌رتووكانه‌ی به‌و زمانه نوێیه نووسراون له‌گه‌ڵ ئاستی تۆ یه‌ك بگرنه‌وه.
دووه‌م: فه‌رهه‌نگی ئه‌و زمانه (قامووس) بكه دۆستی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی خۆت، له قۆناغی دووه‌م پێویسته به به‌رده‌وامی فه‌رهه‌نگێكت پێ بێت و هه‌میشه‌یش له كاتی نه‌زانینی وشه‌یه‌كی ئه‌و زمانه فه‌رامۆشی نه‌كه‌یت و پێویسته ده‌سبه‌جێ له قامووس به دوای بگه‌ڕێیت و ماناكه‌ی به‌رانبه‌ر به زمانی یه‌كه‌می خۆت بزانیت و به وردی تێی بگه‌یت، به تایبه‌ت كاتێك ئه‌و په‌رتووكه ده‌خوێنیته‌وه كه له زمانی دووه‌مه‌وه‌یه، بێ قامووس و نووسینی تێبینی و مانای وشه و ڕسته‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانی پێش بكه‌ویت.
سێیه‌م: فێربوونی زمانێكی نوێ قورسه، به‌ڵام مه‌حاڵ نییه، ئه‌گه‌ر ڕێی خوێندنه‌وه‌ی تێكستی ئه‌و زمانه بگریته‌به‌ر كه ده‌ته‌وێ فێری ببیت، ڕه‌نگه قورس‌تر بێ له ڕێگاكانی تر، به‌ڵام پێشكه‌وتنی به‌هێزتر ده‌بێت، له‌مه‌یش دا هه‌ڵبژاردنی تێكستی گونجاو سه‌ره‌كیترین خاڵی پێشكه‌وتنی خێراته له‌و زمانه نوێیه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێ فێری زمانی ئینگلیزی ببیت، نابێ تێكسته شانۆییه‌كانی شكسپیر و چارلز دیكنز و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی بخوێنیته‌وه، به‌ڵكوو پێویسته سه‌ره‌تا له چیرۆكی منداڵانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌یت و دواتریش ڕۆژنامه‌كانی نووسراو به‌و زمانه بخوێنیته‌وه.
چواره‌م: ئه‌و بواره‌ی كتێبی زمانه نوێكه‌ی پێ نووسراوه و ده‌یخوێنیته‌وه، كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه به كتێبێك ده‌ست به فێربوونی زمانێكی نوێ بكه‌ن، كه زمانی نووسینه‌كه‌ی ئاڵۆز و زانستی بێت، وه‌كو كتێبی كیمیا و فیزیا و زینده‌وه‌رزانی و ته‌كنه‌لۆجیا و بواره ئاڵۆز و زانستییه‌كان، چونكه چه‌مكه‌كانیان قورسه و ڕه‌نگه كه‌سێكی كه به‌و زمانه‌یش له منداڵییه‌وه قسه بكات، هه‌موو چه‌مكه زانستییه‌كانی ئه‌و بواره نه‌زانێت، بۆیه خۆت مه‌خه ناو ئه‌و گرفته‌وه، دوای پێشكه‌وتنت به چیرۆكی منداڵان و ڕۆژنامه، هه‌وڵبده به په‌رتووكی مێژوویی به‌رده‌وامی به فێربوون بده‌یت، چونكه هه‌موو مێژووی وڵاته‌كه‌ت پێ ئاشنا ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش حه‌زی زیاترت بۆ دروست ده‌كات، هه‌میشه سوود له فێربوونی وه‌رده‌گریت.
پێنجه‌م: هه‌نگاوی مه‌زنتر بنێ، دوای ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان و كتێبی تری زمانه نوێكه بكه، ئه‌ویش زۆر گرنگه سه‌ره‌تا كتێبه‌كه‌ت به زمانی یه‌كه‌می خۆت خوێندبێته‌وه، بۆ نموونه ڕۆمانێكی ئینگلیزی ده‌خوێنیته‌وه، كه پێشتر وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و به زمانی خۆت خوێندووته‌ته‌وه، دواتر ئینگلیزییه‌كه‌ی بخوێنه‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات زیاتر تێی بگه‌ن و كه‌متر پێویستتان به وه‌رگێڕانی زۆرینه‌ی وشه‌كانی كتێبه‌كه بێ له ڕێی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانییه‌وه.
شه‌شه‌م: كات و به‌رده‌وامی بنه‌مای ئه‌نجامی نایابن، پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی ورد دابنێی كه بتوانی به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری، چونكه كات و به‌رده‌وامیدان به پێوانه‌ی فێربوونی زمانی نوێ داده‌نرێن، بۆ نموونه ڕۆژی پێنج لاپه‌ڕی په‌رتووكێك له دوو سه‌عات بخوێنه‌وه و وه‌ریبگێڕه سه‌ر زمانی خۆت، ئه‌وانه‌ی كه لێی تێناگه‌یت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی به‌رده‌وامبوونت هه‌بێ، كاره‌كه له سه‌ره‌تا قورسه، به‌ڵام ئیراده‌كه هه‌موو قورسییه‌كان تێكده‌شكێنێ و به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
حه‌وته‌م: زۆر له خۆت مه‌كه، نابێ هه‌وڵ بده‌ی، به ڕۆژێك چیرۆكێكی منداڵان به ته‌واوی بخوێنیته‌وه و زۆرترین كاتی پێ بده‌یت، ئه‌مه هه‌م فشاری زۆرت له‌سه‌ر دروست ده‌كات، هه‌میش وا ده‌كات كه‌متر سوودی لێ وه‌ربگریت، چونكه به‌مشێوه‌یه ئه‌وانه‌یشی كه وه‌ری ده‌گێڕیت، ناتوانی له مێشك و یادگه‌ت بیهێلیته‌وه، كه‌واته پێویسته به ئاسایی و نۆرمال ده‌ست پێ بكه‌یت و له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی یه‌ك كات دیارییكراوی له هه‌ر ڕۆژێكدا پێ بده‌یت و له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یش به‌رده‌وام بیت.