كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی داوا له هێزه چه‌كداره‌كانی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی ئارامكۆ وه‌ڵامی ئێران بده‌نه‌وه و گورزێكی كوشنده له‌و وڵاته بسره‌وێنن.
ئاده‌م كیزینگه‌ر ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن" گوتی، سعوودیه ملیاران دۆلاری له كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌رگری خه‌رج كردووه، ئایا باشتر نییه وه‌ڵامێكی ئێران بداته‌وه، بۆچی بێده‌نگن، ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا تۆڵه‌یان بۆ بكاته‌وه و هێرش بكاته سه‌ر ئێران.
زیاتر
گوتی، پێشتر ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی له سووریا داوه و به چڕی بۆردمانی كردوون، بۆیه كارێكی قورس نابێت، پێویسته شانشینی سعوودیه وه‌ڵامێكی گورچكبڕی تاران بداته‌وه، به‌ڵام پێویسته وریایش بین، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك و كارێكی سه‌ره‌ڕۆیانه جه‌نگێكی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌ڵامی ئێران بدرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو نه‌ك وێرانكه‌رتر له‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كۆگاكانی ئارامكۆ.
ئه‌و كۆنگرێسمانه ئاماژه‌ی دا، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و وه‌ڵامه، چه‌ند بژاره‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستن، وه‌كو به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و بۆردمانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئێران، یان كۆگاكانی چه‌ك و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌و وڵاته له سووریا، یانیش كردنه ئامانجه‌كانی سه‌رچاوه ئابوورییه‌كان له ناوخۆی ئێران، ئه‌مانه وه‌ڵامێكی كاریگه‌ر و به‌هێز ده‌بن بۆ ئێران و وا ده‌كه‌ن چیرت په‌ل نه‌هاوێژی و سنووری خۆی بزانێت.