له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان سوپاى هاوپه‌یمانان به چه‌ند بووكه‌ڵه‌یه‌ك و قوتووى به‌تاڵ له سه‌نگه‌ر گه‌وره‌ترین فێڵ له سوپاى عوسمانى ده‌كه‌ن و بیرۆكه‌ى فێڵكردنه‌كه‌یش له لایه‌ن سه‌ربازێكى ساده‌ى ئوستراڵى دانراوه، ئامانجیشى ته‌نیا پاراستنى گیانى هاوسه‌نگه‌ره‌كانى بووه.
وێڕاى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى ده‌وڵه‌تان دیارده‌یه‌كى ترسناكه و گه‌وره‌ترین پێشێلكاریى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام زۆرجار سه‌ركرده‌كان و سه‌ربازان ته‌كتیكى سه‌رنجڕاكێش به‌كار ده‌هێنن كه خه‌یاڵى داهێنه‌رانه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌كتیكانه بۆ مه‌به‌ستى مرۆیى و پاراستنى گیانى ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك بێت.
جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان یه‌كێكه له‌و جه‌نگانه‌ى كه له نێوان دوو به‌ره‌ى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى رووى دا، وڵاتانى میحوه‌ر كه ده‌وڵه‌تى عوسمانى له ریزى ئه‌واندا بوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كه فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و چه‌ندان وڵاتى به‌شدار بوون یه‌كێك له‌و وڵاتانه ئوسترالیا بوو، ئه‌و جه‌نگه له‌ساڵى 1914 هه‌ڵگیرسا و تا ساڵى 1918 به دۆڕ‌انى وڵاتانى میحوه‌ر كۆتایى هات.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له راپۆرتێكدا باسى رووداوێكى سه‌رنجڕاكێش ده‌كات كه له جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان رووى داوه، رووداوه‌كه‌یش فێڵكردنه له سوپاى توركیاى عوسمانى. هه‌رچه‌نده ئه‌م رووداوه‌یش به به‌ناوبانگترین "فێڵ" ناسراوه له مێژووى جه‌نگه‌كه‌دا، به‌ڵام بۆ مه‌به‌ستى نیشاندانى شكست نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجێكى مرۆیى له پشته‌وه بووه و بیرۆكه‌كه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ربازێكى ئوسترالى دانراوه.
له كۆتایى ساڵى 1915 له نیمچه دوورگه‌ى گالیپۆڵى له نزیك گه‌رووى ده‌ردانیلى توركیا، ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانى به‌ریتانیاو فڕه‌نسا و ئوسترالیا له ناوچه‌كه ده‌بن، به‌ڵام به‌هۆى هێرشى پێچه‌وانه‌ى عوسمانییه‌كان ناچار ده‌بن بڕیارى كشانه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌رچى له سه‌ره‌وه فرمانى پاشه‌كشه ئاسان ده‌بێت، به‌ڵام له سه‌نگه‌ره‌كان كارێكى ئاسان نییه، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌ربازان له سه‌نگه‌ره‌كان هه‌بوون، له كاتى كشانه‌وه‌یش ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌بووه زیانێكى زۆر به‌ر سه‌ربازى هاوپه‌یمانان بكه‌وێ و ژماره‌یه‌كى زۆریان ببنه قوربانى.
بۆیه سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌ونه پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ى به زیانێكى كه‌م بكشێنه‌وه، كۆمه‌ڵێك بیرۆكه هه‌بووه، هه‌موویان پێڕه‌و ده‌كرێن، به‌ڵام یه‌كێكیان له هه‌موویان به‌ناوبانگتر بووه كه هی سه‌ربازێكى ئوسترالى بووه به ناوى ولیام سكورىWilliam Scurry. به‌هۆى ئه‌م فێڵه‌یشه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر سه‌رباز له سه‌نگه‌ره‌كان ده‌كشێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكیان به‌ربكه‌وێت.
ولیام له مانگى تشرینى دووه‌م ره‌وانه‌ى گالیپۆلى ده‌كرێت، كه‌چى مانگێك دواتر له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 1915 بڕیارى كشانه‌وه ده‌درێت، واته دواى ته‌نیا مانگێك. ئه‌مه‌یش ده‌رى ده‌خات كه ئه‌زموونى ئه‌و له شه‌ڕدا كه‌م بووه.
له‌م مانگه‌دا ته‌مێكى زۆر ناوچه‌كه داگیر ده‌كات و بارانێكى زۆریش خه‌نده‌ق و سه‌نگه‌رى سه‌ربازانى هاوپه‌یمانان پڕ ده‌كات له ئاو، له به‌رانبه‌ریشدا سوپاى عوسمانى هه‌یه ئه‌وان شاره‌زاییان له ناوچه‌كه زیاتره. بۆیه بڕیارى كشانه‌وه ده‌درێت.
ولیام سكۆری و هاوسه‌نگه‌رێكى به‌ناوى بونتى لورانس بیر له دانانى تفه‌نگى دڵۆپه" Drip Rifle " ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان نایانه‌وێ عوسمانییه‌كان هه‌ست به‌وه بكه‌ن له پڕێكدا سه‌نگه‌ره‌كان چۆڵ ده‌كرێت، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ به هێواشى سه‌ربازه‌كان پۆل به پۆل بكشێنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وكات وه‌ك ئێسته چه‌كى به كۆنتڕۆڵ و ئۆتۆماتیك نه‌بووه، تا له دووریشه‌وه ته‌قیان پێ بكرێت، ئه‌وا چه‌كى دڵۆپه‌یان داهێناوه، به‌مه‌یش ئامانجه‌كیان ده‌پێكن.
بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه دوو قوتووى به‌تاڵى خواردنى ئاماده "موعه‌لبات" بۆ هه‌ر تفه‌نگێك به‌كار ده‌هێنن، سه‌ره‌تا تفه‌نگه‌كه به تووره‌گه‌ى پڕ له لم به ئاراسته‌ى دوژمنه‌كانیان جێگیر ده‌كه‌ن، دواتر یه‌كێك له قوتووه‌كان كون ده‌كه‌ن تا ئاوى بڕژێته سه‌ر، قوتوویه‌كى تر له خواره‌وه به په‌لاپیلكى تفه‌نگه‌كه هه‌ڵده‌وه‌سان، ئه‌م قوتووه‌یان به‌تاڵه، دڵۆپه ئاو له‌سه‌ره‌وه ده‌رژێته ناو قوتووه‌كه‌ى خواره‌وه، كه پڕ بوو قوڕساییه‌كه‌ى بارته‌قاى ئه‌وه ده‌بێت په‌لاپیلكى تفه‌نگه‌كه راكێشێ و ته‌قه بكات، ئه‌و كاته سه‌ربازانى عوسمانى وا ده‌زانن دوژمن له سه‌نگه‌ره‌كان ماون.
بۆ روونكردنه‌وه‌ى زیاتری بیرۆكه‌كه ماڵپه‌ڕى ئه‌لعه‌ره‌بیه ئه‌و وێنه‌یه‌ى داناوه كه له خواره‌وه هه‌یه.
دواى ئه‌مه به‌شى دووه‌مى پلانه‌كه دێت، كۆمه‌ڵێك بووكه‌ڵه له شێوه‌ى سه‌رباز دروست ده‌كرێن و به‌شێوه‌یه‌ك داده‌نرێن تا سه‌ربازه توركه‌كان چاكتر فریو بدرێن. فه‌رمانده‌ى سه‌نگه‌ره‌كان بیرۆكه‌كه قبووڵ ده‌كات و پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌مه‌یش هه‌موو سه‌ربازه‌كان سه‌نگه‌ره‌كه جێده‌هڵێن بێ ئه‌وه‌ى زیانیان به‌ربكه‌وێت.
دواى ئه‌م رووداوه ولیام سكورى پله‌كه‌ى به‌رز ده‌كرێته‌وه و به پاره‌یش پاداشت ده‌كرێت.