حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: PM:01:23:19/09/2019 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد و خاڵە گومرگییەكان ڕێك دەخاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئەیلوول،  یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، بۆ بەدوا داچوون و چارەسەركردنی كێشەكانی گومرگی و بازرگانی لە خاڵە سنوورییەكان و ئاراستەكردنی دوو نووسراوی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرا لە ڕابردوو.

ئاشكرا كراوە، دوێنێ‌ چوارشەم بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران باس لە رێكخستنەوە و هاوئاهەنگیی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان كرا، بڕیار درا لیژنەیەكی تایبەتمەند لە وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان پێكبهێنرێت بۆ بەیەكەوە بەستنەوەی دەروازە گومركییەكان بە ئامانجی رێكخستنەوەو باشتركردنیان.

ئەو بڕیارەی سەرۆكی حكوومەت لە كاتێكدایە پێشتر جۆراوجۆری ڕێنوێنییەكان هەبوو لە جێبەجێكردنی، چەندان جاریش داواكرابوو لە هاوردەكردنی كەلوپەلەكان ڕێنوێنییەكان لە هەموو دەروازەكان جێبەجێ‌ بكرێن.











وشە - رامیار جەواد