بڕیاره فه‌یسبووك به هاوكاری كۆمپانیای ره‌ی بان كه "كۆمپانیاییه‌كی تایبه‌تی دروست كردنی چاویلكه‌یه" یه‌كه‌م چاویلكه‌ی زیره‌ك بخاته بازاڕه‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی له‌باره‌ی كارێكی نوێی فه‌یسبووك و ره‌ی بان و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ره‌ی بان له‌گه‌ڵ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌یه‌كه‌وه كارێكی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن له دروست كردنی یه‌كه‌م چاولكهی زیره‌ك كه سیسته‌مه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیدار بكرێ به مۆبایلی زیره‌كه‌وه و هه‌موو فرمانه‌كان ئه‌نجام بدات.
له‌م چاویلكه زیره‌كه‌دا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سه‌ره‌كیترین شت ده‌بێ تێیدا، جگه له‌وه‌یش سیسته‌می "وای فای، بلووتووس، نه‌خشه، مۆسیقا، وێنه و كه‌شووهه‌وای" تێدایه، جگه له‌وه‌یش چه‌ندان فرمانی تر ئه‌نجام ده‌دات و وه‌ك هه‌ر مۆبایلێكی زیره‌ك كار ده‌كات و یه‌كه‌م چاویلكه‌ی زیره‌ك ده‌بێ كه تا ئێسته دروست كرابێ.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.