بڕیارە دوای هەڵوێست، هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژى ناوداری كورد، چەند کۆنسێرتێک لە شارە جیاجیایەکانی کوردستان ساز بکات.
هەردی سەلامی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاشكراى كردووە، چه‌ند كۆنسێرتێك له شاره‌كانى كوردستان ساز ده‌كات.
هه‌ردى سه‌لامى له پۆستێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، له سه‌ره‌تاى مانگى 11ەوه، كۆنسێرت له هه‌ولێر و سلێمانى و كه‌ركووك ساز ده‌كات.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكى سلێمانییه، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە، ئێستە ناودارترین هونەرمەندی لاوی شاری سلێمانییە.