جیهان كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری و ململانێی سیاسی گه‌وره‌ی تێدایه و به‌رده‌وامیش ناكۆكی و هه‌ڕه‌شه و كێشه سیاسییه‌كان كه نهێنییه‌كی ئابوورییان له پشته له په‌ره‌سه‌ندندان، ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌مووان ده‌یبینن، كۆمه‌ڵێك گرفتی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسییه له جیهان، كه بنچینه‌ی كێشه‌كانیش بۆ وزه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام دوای 20 ساڵی تر دۆخی جیهان و ململانێ له‌سه‌ر وزه و سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه مرۆڤایه‌تی به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكێشه‌كان یه‌كجار ئاڵۆز و قورسن، تێگه‌یشتن زۆر ئه‌سته‌مه لێیان، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌مه به ته‌واوی ڕوونه كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌گوزه‌رێ به پله‌ی یه‌كه‌م پێوه‌سته به ئابوورییه‌وه، ڕه‌نگه هه‌موو گرفت و ململانێكان له ڕووكه‌ش له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی بچووك یان بۆچوونی جیاوازی سیاسییه‌كان لای ئێوه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه ته‌نیا بیانووه و ڕاستییه‌كی قووڵتر و گه‌وره‌تر له پشت ئه‌مه‌وه هه‌یه.
ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی ڕێكخراو و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه و ئاڵۆزی و ململانێكانی دنیا هۆكارێكی ئابووری هه‌یه، له نێو بواری ئابووریشدا به دیاریكراوی پێوه‌سته به چاره‌نووسی وزه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان زۆرترین پێویستیان به سه‌رچاوه‌كانی وزه هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه‌رتی بازرگانی وزه ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی نێوده‌وڵه‌تی دا گرتووه.
به گشتی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی كلاسیك كه زۆرترین بازرگانیان پێوه ده‌كرێ، بریتین له گاز و نه‌وت و خه‌ڵووز، جیا له‌وانه‌یش وزه‌ی ناوكی و تیشكی خۆر و با و ڕووباره‌كانیش سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام وه‌كو سێ سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كه‌م خواست و ویستیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكوو وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك هه‌موو وڵاتێك ده‌توانێ په‌نا بۆ سه‌رچاوه نوێكانی وزه ببات، تا پێویستی به نه‌وت و گاز و خه‌ڵووز كه‌متر ببێته‌وه.
بازاڕی نه‌وت له دنیا و مامه‌ڵه‌كردن به‌و وزه‌یه به گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی قازانج داده‌نرێ و زۆرترین پانتایی له نێو بازاڕی وزه‌ی جیهان داگیركردووه، هه‌رچه‌نده ئێسته به پلانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، مامه‌ڵه‌كردن و خواست و ویست له‌سه‌ر ئه‌مجۆره‌ی وزه ناتوانرێ كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵكوو ڕۆژ دوای ڕۆژ خواست له‌سه‌ری ڕووی له زیادبوونه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له 2018 خواست له‌سه‌ر خه‌ڵووزی به‌ردین به ڕێژه‌ی 70% زیادی كردووه، هاوكات گازی سروشتیش له‌و ڕێژه‌یه زیاتر داوا ده‌كرێ و له ناوچه نوێكانی جیهانیش گه‌ڕان و پشكنین بۆ سه‌رچاوه‌كانی وزه به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان به چڕی كه‌وتوونه‌ته گرێبه‌ست واژووكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پشكی گه‌وره‌ترین له داهاتووی مامه‌ڵه به وزه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌مووان لایان ڕوونه سه‌ره‌نجام ئه‌و كۆمپانیایه براوه ده‌بێ و قازانجی زۆرتر ده‌كات، كه زۆرترین كێڵگه‌ی وزه‌ی نه‌وت و گاز و خه‌ڵووزی له ژێر ده‌ست بێت.
بانكی "گۆلدمان ساكس" له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی داهاتووی نرخی نه‌وت بڵاوكرده‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه له مانگه‌كانی داهاتوو تا سه‌ره‌تای ساڵی 2020 نرخی نه‌وت له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌بێ و دابه‌زینی زۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر به‌خۆیه‌وه نابینێت، به‌ڵام له 2020 پێشبینی ده‌كرێ، نرخی نه‌وت به‌ره‌و زیادبوون هه‌نگاو بنێت.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی "سه‌رچاوه‌كان له پێناوی داهاتوو" له‌باره‌ی پێشبینیه‌كان بۆ ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوو واته تا 2040، به‌كارهێنانی خه‌ڵووزی به‌ردین له ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه ڕوو له كه‌مبوون ده‌كات و خواست له‌سه‌ر كڕینی به ته‌واوی كه‌م ده‌بێته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی سه‌ده‌ی بیست و دوو ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك، به‌ڵام نه‌وت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات، به‌ڵام به پێشه‌نگی بازرگانی وزه له جیهان ده‌مێنێته‌وه و 31%ی پێویستی گۆی زه‌وی بۆ وزه له ڕێی نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت.
گازی سروشتی خواستی له‌سه‌ر زۆر زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی زیاتری سه‌رچاوه‌ی گازی سروشتی له ناوچه جیا جیاكانی دنیا، هاوكات بۆ 2040 ئه‌مه‌ریكایش گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بازاڕی گه‌رم و خواستێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌بێ و بازرگانییه‌كی پڕ قازانج ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده له 2015 خواست له‌سه‌ر خه‌ڵووزی به‌ردین زیاتر له 70%ی بازاڕی وزه‌ی جیهانی پێكهێناوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ 2040 بگاته 60% ئه‌مه‌یش به هه‌ره‌سی خه‌ڵووز له جیهان ناوده‌برێ، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ قورسی ده‌سخستنی وزه له‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ وڵاتانی جیهان به‌هۆی ئه‌و پاره زۆره‌ی له كڕینی
وزه خه‌رجی ده‌كه‌ن، هه‌موو ڕێككه‌وتنه‌كان بشكێنن و به‌ر له 2040 و دوای ئه‌و ساڵه‌یش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وڵاتانی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای وزه‌ی ناوكیان بۆ دروست بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش هه‌م مه‌ترسی گه‌وره‌تر ده‌خاته سه‌رجیهان، هه‌میش خواست له‌سه‌ر سه‌رچاوه كۆنه‌كانی وزه كه‌متر ده‌كاته‌وه.