هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ڕی بڵاوی كرده‌وه، له ساڵی دارایی ڕابردووی كه له ئادار/مارسی 2019 كۆتایی هاتووه، زیاتر له 639 ملیۆن دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یش بۆ گه‌مارۆی پێنج وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه بۆ سه‌ر قه‌ته‌ڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هێلی ئاسمانی قه‌ته‌ڕی كه تێیدا هاتووه، ساڵی دارایی ڕابردوو زۆرترین زیان به‌ر كۆمپانیاكه‌مان كه‌وتووه و زیاتر له 2.3 ملیار ڕیالی قه‌ته‌ڕی زیانیان كردووه كه ده‌كاته 639 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هۆكاری ئه‌و زیانانه‌یش بۆ زۆری خواست له گه‌شتكردن بۆ فڕۆكه‌كان و گرانی نرخی سوته‌مه‌نی فڕۆكه و كه‌می نرخی تێكتی فڕۆكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه كه زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكردن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به به‌راورد به كۆمپانیاكانی تر ئه‌وان پاره‌ی زۆر زیاتر له سه‌رنشینان خه‌رج ده‌كه‌ن.
شاره‌زایانی
ئابووری هۆكاری سه‌ره‌كی زیانه زۆره‌كه‌ی هێلی ئاسمانی فه‌رمی قه‌ته‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه هه‌ریه‌ك له میسڕ و سعوودیه و ئیماڕات و به‌حرێن به‌سه‌ر قه‌ته‌ڕیان سه‌پاندووه، فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته ناچارن به مه‌ودایه‌كی دوورتر و زیاتر بفڕن، به‌مه‌یش سووته‌مه‌نی زیاتریان پێویست ده‌بێ، ئه‌مه‌یش هه‌مووی زیانه به‌ر كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه خزمه‌تگوزارییه‌كانمان به پێشه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بن و وه‌كو خۆی ده‌مێننه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌سه‌ر كورتهێنان و زیانه‌كان زاڵ بین، ئه‌مه‌یش له ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌شتی ئاسمانی بۆ 31 فڕۆكه‌خانه‌ی تر له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ.