ئه‌گه‌ر بته‌وێت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه پێویسته به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت و به‌درێژایى رۆژ خۆراكى ته‌ندروست بخۆیت. چه‌ند نه‌ریتێكى تر هه‌ن كه له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه دیارییكراوه، ئه‌گه‌ر
هه‌موو به‌یانییه‌ك ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌وا ده‌توانن به خێراییه‌كی زیاتر كێشی جه‌سته‌تان كه‌م بكه‌نه‌وه.
یه‌كه‌م: نانى به‌یانیت پڕ پرۆتین بێت، ئه‌گه‌ر نانى به‌یانى ده‌خۆیت به به‌رده‌وامى ئه‌وه رێیه‌كى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته نانى به‌یانى پڕ پرۆتین بێت، چونكه پڕۆتین واده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر هه‌ستى برسیه‌تى كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌نگى شه‌كرى له‌ش ده‌كات. هه‌وڵبده رۆژانه 25 بۆ 30 گرام پرۆتین بخۆیت وه‌كو ماست و هێلكه و كه‌ره و گوێز و مریشكى كه‌م چه‌ورى.
دووه‌م: برێكى زۆر ئاو بخۆره‌وه، خواردنه‌وه‌ى ئاو له به‌یانیاندا زۆر پێویسته یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات و وا ده‌كات بڕێكى زیاتر وزه به‌فیرۆ بدرێت و كالۆرى زیاتر بسوتێنرێت .خواردنه‌وه‌ى 500 مل ئاو له به‌یانیان به رێژه‌ى %30 كردارى زینده‌پاڵ چالاك ده‌كات. خواردنه‌وه‌ى ئاو ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له زۆر خۆرى ده‌گرێت.
سێیه‌م: خۆدانه‌به‌ر تیشكى خۆر، كاتێك بته‌وێت كێشى له‌شت كه‌م بكه‌یته‌وه پێویسته بڕێكى زیاتر تیشكى خۆر به‌ر پێستت بكه‌وێت له به‌یانیاندا. به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كه كراوه كاتێك تیشكى خۆر به‌ر پێست ده‌كه‌وێت نووستن رێكده‌خات و كالۆرى زیاتر ده‌سوتێنرێت و به ڕێژه‌ى %20 پێكهاته‌ى ئێسك باشتر ده‌كات. نه‌بوونى تیشكى خۆر هۆكارێكه بۆ گۆرینى میتابۆلیزم و كاركردن له پێكهاته‌كانى ناوه‌وه و زیادبوونى كێش. بۆیه پێویسته به‌یانیان 20 بۆ 30 خولهك تیشكى خۆر به‌ر له‌ش بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌ندروستى له‌ش باشتر ببێت.
چواره‌م: به‌به‌رده‌وامى وه‌رزش بكه، توێژینه‌وه پزشكییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن راهێنان یارمه‌تیده‌رێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش. كاتێك توێژینه‌وه‌یه‌ك كرا له زانكۆى تاران له‌سه‌ر وه‌رزشكردنى به‌یانیان و ئێواران . رایان گه‌یاند هه‌تا وه‌رزشكردن زیاتر بێت بڕى زیاترى كالۆرى ده‌سوتێنرێت. به‌ڵام وه‌رزشكردن له به‌یانیاندا زیاتر پێویسته بۆ دابه‌زاندنى كێشى له‌ش و ته‌ندروستى باشتر، چونكه ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
پێنجه‌م: زیاتر بنوو، كاتێك نووستنت رێك بێت و شه‌وان زووتر بنوویت و ماوه‌یه‌كى زیاتر بنویت كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زاندنى كێشى له‌ش. له چه‌ندان توێژینه‌وه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه نووستن كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر ئاره‌زووى خواردن و زیادكردنى. كه‌مخه‌وى واده‌كات بڕێكى زیاتر بخۆیت و كالۆرى زیاتر به له‌ش بگات. بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاتر ده‌نوون ئاسانتر ده‌توانن كێشى له‌شیان كه‌م بكه‌نه‌وه و بڕێكى كه‌متر كالۆرى به له‌شیان ده‌گات. بۆیه پێویسته شه‌وانه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه هه‌شت سه‌عات بخه‌ون.