حكوومەت لەسەر دامەزراندن نووسراوێك بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:08:20/09/2019 ‌
بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە وەزارەتەكان دەكرێت هیچ نووسراوێك بەرز نەكەنەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هاتووە، داوا لە سەرجەم وەزارەتەكان دەكەین داواكاری دامەزراندن نەنێرن تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژە ڕێك دەخرێتەوە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو نوسراوانەی دەكرێت بۆ گەڕانەوەی فەرمانبەران بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی ڕاگیراوە تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون، بەپێچەوانەوە ئەوانیش نوسراوەكانیان  وەرناگیرێت.

نووسراوەكە ئەوەشی تێدا باس كراوە، كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ كاری تایبەت و هاوكاری دارایی بۆ هەر مەبەستێك ڕادەگیرێت و هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیە قبوڵ ناكرێت.






وشە - رامیار جەواد