بڕیارێكی نوێی بۆ قوتابخانەكان دەرچوو

:: PM:05:30:20/09/2019 ‌
بە بڕیارێكی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر قوتابخانەیەكی ئینگلیزی خوێندنەكەی دەكرێتەوە بە كوردی و بۆ ئەمساڵ سێ‌ قۆناغ دەبێت كوردی بخوێنن.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە تێیدا هاتووە، بەفەرمانی كارگێڕی ژمارە 27203 لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیارماندا بە گۆڕینی سیستەمی خوێندن لە قوتابخانەیەك.

لە بڕیارەكە هاتووە، قوتابخانەی شیلانی بنەڕەتی تێكەڵاو لە خوێندنی ئینگلیزی بۆ خوێندنی كوردی بگۆڕین بۆ پۆلی یەك و دوو و سێ بۆ ئەمساڵی خوێندن.

لە بڕیارەكە ئەوەیش باس كراوە، بۆ ساڵی داهاتوو پۆلەكانی تر ساڵ بەساڵ بكرێت بە كوردی.

ئەو بڕیارەی  پەروەردەی هەولێر لە كاتێمە وەزیری پەروەردە بڕیاری دا ئەمساڵ 400 قوتابخانە كە دوای ساڵی 2014 كراون بە ئینگلیزی بكرێنەوە بە كوردی.





وشە - رامیار جەواد