سبەی سەرۆكی حكوومەت وتارێك پێشكەش دەكات

:: PM:06:40:20/09/2019 ‌
بڕیارە سبەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەمین زەنگی خوێندن لە یەكێك لە قوتابخانەكانی دهۆك لێ‌ بدات.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سبەی شەموو 21ـی ئەیلوول سەعات هەشتی بەیانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی لە قوتابخانەیەكی شاری دهۆك زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ دەدرێت.

ئاشكرا كراوە، لەگەڵ دەست پێ‌ كردنی ساڵی نوێی خوێندن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات.




وشە - رامیار جەواد