گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكى شیكارى ده‌ڵێ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به قۆناغێكى هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێ و ئه‌مه‌ریكایش له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت دایه و ده‌كه‌وێته نێوان دوو بژارده‌وه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت وه‌ك پێشووتر به‌رگرى له نه‌وتى ناوچه‌كه بكات و یانیش ده‌بێت كه‌لوپه‌لى خۆى بپێچێته‌وه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێبهێڵێ.
ستیفن كوك كه رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارێكى ئه‌مه‌ریكییه، له گۆڤارى فۆرین پۆلیسى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى شیكارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له بارودۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات، له دواى ئه‌و هێرشه‌ى كه 14ى ئه‌م مانگه كرایه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى. ستیفن ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رووداوه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌ختدایه.
كاتێك هێرشكرایه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆ، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانه‌كانیان دووپات له‌سه‌ر دوو خاڵ كرده‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه، ئه‌وان ئێران له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، دووه‌میش پێوه‌ندى به سعوودیه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر پاڵپشتى سعوودیه.
له‌سه‌رووى هه‌مووشیانه‌وه دۆناڵد تره‌مپ بوو، كه دووپاتى كرده‌وه ده‌ستبه‌ردارى سعوودیه نابێت و به هاوپه‌یمانى گرنگى ئه‌مه‌ریكا وه‌سفى كرد. ئه‌مڕۆیش ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تره‌مپ ره‌زامه‌ندى داوه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى سه‌رباز ره‌وانه‌ى سعوودیه بكات بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى تواناى به‌رگرى ئه‌م وڵاته بكه‌ن.
به‌ڵام خاڵێك كه سه‌ره‌كى توێژه‌ران و چاودێرانى سیاسى راكێشا، ئه‌وه بوو تره‌مپ گوتى "ئێمه چیتر پێویستمان به‌و نه‌وته نییه كه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه دێت، به‌ڵام به‌رگرى له هاوپه‌یمانانمان ده‌كه‌ین".
دواى لێدوانه‌كه‌ى تره‌مپ شاره‌زاییانى وزه له‌سه‌ر ئاستى دنیا دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كى دوور ناتوانێ ده‌ستبه‌ردارى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بێت. به‌ڵام ئایا به‌رژوه‌ندى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ته‌نیا له نه‌وت چڕ ده‌كرێته‌وه؟.
ستیفن كوك له‌و راپۆرته‌ى له گۆڤارى فۆرین پۆلیسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه، ماڵپه‌ڕى ساسه پۆست به‌شێك له‌و راپۆرته‌ى وه‌رگرتووه، تێیدا هاتووه "له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانه‌وه، سێ به‌رژوه‌ندى سه‌ره‌كى سیاسه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر رۆژهه‌ڵاتى ناوڕاست پێكهێناوه: گره‌نتیكردنى هه‌ڵقوڵانى ئازدانهى سه‌رچاوه‌كانى وزه له ناوچه‌كه، پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل، دووپاتكردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى هیچ ده‌وڵه‌تێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست نییه به‌ره‌نگارى ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه و به‌رژوه‌ندییه‌كانى بخاته مه‌ترسییه‌وه".
واته ئه‌م سێ خاڵه‌ى سه‌ره‌وه كه یه‌كه‌میان نه‌وته، ستراتیژییه‌تى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێك ده‌هێنن، دواتریش بۆ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگى نه‌وت له راپۆرته‌كه هاتووه "به چاوپۆشین له هۆكاره ستراتیژى و مێژووى و ئاكارى و سیاسى پێوه‌ندى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا نه‌وت هۆكاره بۆ بوونى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".
دواى ئه‌م دوو بڕگه‌یه‌ى سه‌ره‌وه، راپۆرته‌كه باس له بارودۆخى ئێسته ده‌كات و ده‌ڵێ "هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یشه ئێسته- له‌سه‌روبه‌ندى هێرشكردنه سه‌ر ئارامكۆى سعوودى- چركه‌ساتێكى گرنگه، چونكه چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه روون ده‌بێته‌وه، ئاخۆ ده‌سته‌بژێرى ئه‌مه‌ریكى سه‌رچاوه‌كانى وزه هێشتا به به‌رژوه‌ندییه‌كى سه‌ره‌كى نیشتمانى ده‌زانن، یانیش بهكردهنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌رده‌چێت".
ستیفن كوك چه‌ندان به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى بسه‌لمێنێ ئه‌مه‌ریكا هێشتا به گرنگییه‌كى زۆره‌وه له نه‌وت ده‌ڕوانێ، له‌وانه به‌هۆى نه‌وته‌وه چاوپۆشى له ره‌فتارى زۆرێك له‌و سه‌ركردانه كردووه، كه گه‌لانى خۆیان ده‌چه‌وسێننه‌وه. له راپۆرته‌كه‌ى هاتووه "بڕیاربهستدانى سیاسى له واشنتن ناچارن ده‌ست به پێوه‌ندى خۆیان بگرن له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ و پاشا و ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى مامه‌ڵه‌ى خراپ له‌گه‌ڵ گه‌لانى خۆیان ده‌كه‌ن و گاڵته‌یان به به‌ها ئه‌مه‌ریكاییان دێ كه‌چى داواى پاراستن له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌یش له پێناو نه‌وته".
ستیفن كوك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به چاكى ده‌زانن سه‌رانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دیكتاتۆرن ته‌نانه‌ت له مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له فڕه‌نسا له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى لووتكه‌ى جى 7 كاتێك پرسیارى له دیارنه‌مانى سیاسى كرد گوتى "كوا دكتاتۆره باشه‌كه‌م".
له قۆناغه مێژووییه‌كانیش ئه‌مه‌ریكا له پێناو نه‌وت به‌رگرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كردووه كوك ده‌ڵێ "دواى دیدارى نێوان فرانكلین رۆزڤلتى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وشا عه‌بدولعه‌زیزى سعوودیه له ساڵى 1945 ، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى داوه كێشه‌ى بۆ هه‌نارده‌ى نه‌وتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دروست نه‌بێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت جه‌نگى گێژه‌لووكه‌ى بیابانیش له ساڵى 1991 له‌دژى عێراق بۆ پاراستنى هه‌نارده‌ى نه‌وت بوو، هه‌ر ئه‌و كاتیش بوو ئه‌مه‌ریكا به هه‌زاران سه‌ربازى نارده سعوودیه".
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یش هه‌مان رووداو دووباره ده‌بێته‌وه؟ ستیفن كوك له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ "ئێرانییه‌كان و نه‌یارانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پێیانوایه تره‌مپ له هه‌ڕه‌شه‌كانى رژد نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌پشت هێرهشهكهى سه‌ر سعوودیه‌وه بن، ئه‌وا به بنه‌مایه‌كى لۆژیكیانهى ته‌واو وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ریكى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاقى ده‌كه‌نه‌وه، كه حه‌فتا ساڵه له ناوه‌چه‌كه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌رهاتوو تره‌مپ كاردانه‌وه‌ى سه‌ربازى نه‌بوو ئه‌وا پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بارى خۆیان له ناوچه‌كه بپێچنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمان".