بوومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستانی هەژاند

:: AM:09:00:22/09/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەك تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەمشەو لە سەعات یەك و 39 خولەك بەكاتی هەولێر بوومەلەرزەیەك گوڕی 3.3 پلە ڕووی داوە.

ئاشكرا كراوە، بوومەلەرزەكە بە قووڵایی 11 كم لە دووریی 27 كیلۆمەتر لە شاری خانەقین ڕووی داوە و لە هەندێك شوێن و ناوچەی تر هەستی پێ‌ كراوە.






وشە - رامیار جەواد