وشكبوونه‌وه و شه‌قبوونى لێوه‌كان و دروستبوونى توێكڵ شێوه‌یه‌كى ناته‌ندروستى به لێوه‌كان ده‌دات، زۆركات تووشى خوێنبه‌ربوون و زیان گه‌یاندن ده‌بێت. ئه‌م وشكبوونه‌وه‌یه زۆركات به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى پێكهاته‌ى خۆراكى و ته‌ڕى لێوهكانهوه دروست ده‌بێت. به‌ڵام ده‌توانرێت به‌م سێ رێیه چاره‌سه‌رى قڵیشان و وشكى لێوه‌كانت بكه‌یت.
ئه‌گه‌ر لێوه‌كانت وشكبوونه‌وه و و تووشى قڵیشان بوون، پێویسته سكرهب به‌كاربهێنرێت، بۆ لێكردنه‌وه‌ى ئه‌و پێسته مردووانه‌ى كه له‌سه‌ر لێوه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه، گرنگترین ئه‌و سێ ڕێیهیش كه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه له خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى تووی دڕكاوی بۆ سڕینه‌وه‌ى
لێوه‌كان، تووى دڕكاوی چه‌ندان ده‌نكۆڵه‌ى ورد و زبرى تێدایه كه ده‌توانرێت بۆ لابردنى خانه‌ى مردوو به‌كاربهێنرێت و چه‌ندان پێكهاته‌ى ناپێویست له لێودا لاده‌بات. لێره‌دا ته‌نیا پێویستت به‌سێ پێكهاته ده‌بێت بۆ لابردنى پێسته مردووه‌كان ئه‌ویش زه‌یتى گوێز هیند و تووى دڕكاوی و شه‌كرى خاو سه‌ره‌تا تووه‌كه به چه‌تاڵ ورد بكه و دواتر زه‌یت و شه‌كره‌كه‌ى بۆ زیاد بكه، دواتر لێوه‌كانت ته‌ڕ بكه و به هێواشى لێوه‌كانى پێ بشێله پاشان به ئاوى گه‌رم بیشۆ.
دووه‌م: هه‌نگوین، رێیه‌كى تر بۆ لابردنى خانه مردووه‌كان و قڵێشانى لێوه‌كان به‌كارهێنانى هه‌نگوینه، چونكه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ شێداركردنه‌وه‌ى لێوه‌كان و لابردنى قڵیشاوى. كه‌وچكێك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ كه‌مێك شه‌كر تێكه‌ڵ بكه و پاشان به هێواشى لێوهكانتى پێ بسڕه‌وه بۆماوه‌ى دوو بۆ سێ خولهك پاشان پێنج خولهك به‌جێى بهێڵه و دواتر به ئاو بیشۆ، به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌رى قڵێشان و وشكى لێوه‌كان ده‌كات. پاشان زه‌یتى گوێزهیند بۆ شێداركردنه‌وه‌ى به‌كاربهێنه ده‌توانرێت هه‌فته‌ى جارێك ئه‌م رێیه به‌كاربهێنرێت بۆ باشتر كردنى لێوه‌كانت.
سێیه‌م: په‌ڕى گوڵه‌باخ، په‌ڕى گوڵه‌باخ بۆ زۆر مه‌به‌ستى جوانكارى به‌كارده‌هێنرێت و چاره‌سه‌رى وشكى لێوه‌كان ده‌كات. ته‌نیا پێویستت به كه‌وچكێك په‌ڕه‌ى گوڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا شیر، پاشان هه‌ردووكى به باشى تێكه‌ڵ بكه و بۆ لێوه‌كانت به‌كاریبهێنه بۆ ماوه‌ى پێنج خولهك به‌جێى بهێڵه، پاش ئه‌و ماوه‌یه به په‌نجه‌كانت یان به فڵچه‌یه‌ك به هێواشى لێوه‌كانت خاوێن بكه‌وه و دواتر به ئاوى شیله‌تێن بیشۆ.