26 کۆمپانیای کوردستان لە پێشانگای پیشه‌سازی
پلاستیك لە ئێران بەشداریان کردووە کە تیایدا 600 كۆمپانیای ئێرانی و بیانی
بەشدارن و سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت،
کۆمپانیاکانی کوردستان پێنج گرێبه‌ستی گه‌وره‌یان ئەنجام داوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی ئەیلوول، شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدوره‌حمان
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند،
پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی پلاستیكی له ئێران كراوه‌ته‌وه و چه‌ند رۆژێك
به‌رده‌وام ده‌بێت، گه‌وره‌ترین پێشانگایه له‌سه‌ر ئاستی ئێران و به سه‌دان كۆمپانیای
ناوخۆی ئێران و بیانی له وڵاتان به‌شدارییان كردووه.
روونی دەکاتەوە، له‌سه‌ر ئاستی بیانی زیاتر له 50
كۆمپانیا له وڵاتانی جیاواز به‌شدارییان كردووه، له هه‌رێمی كوردستانیش 26 خاوه‌ن
كۆمپانیا به‌شدارییان كردووه بۆ ئەوەی له نزیکه‌وه ئاگاداری پێشانگاكه بن.
"كۆمپانیاكانی هه‌رێمی
كوردستان بۆ گرێبه‌ست به‌شدارییان له پێشانگاكه كردووه و پێنج گرێبه‌ستی گه‌وره
له نێوان كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا به‌شداره‌كانی پێشانگاكه ده‌كرێت،
ئه‌و گرێبه‌ستانه سودی زۆریان ده‌بێت بۆ هه‌رێم به‌تایبه‌ت له كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی
و خانووه پلاستیكییه‌كان" شێخ مستەفا وای گوت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان دووپاتی
دەکاتەوە، له داهاتوودا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هه‌رێم پهێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی
ده‌ره‌وه دروست ده‌كه‌ن و له ته‌واوی بواره‌كانی پلاستیك كه‌لوپه‌لی پێشكه‌وتو بۆ
كاری پلاستیكی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی