گۆرانیبێژی ناودارى كورد هەردی سەلامی دواى ئهوهى نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی (دانە بە دانە) له پێگهى تایبهتى خۆى له یوتیووب بڵاو كردەوە، توانى له ماوهى كهمتر له چوار ڕۆژ 394,770 بینهرى ههبووه، ئهمهیش سهركهوتنێكى تازهیه بۆ بهرههمهكانى.
شایهنى باسه هەردی سهلامى، خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، ئەفشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییەكە كردووە، ڕەهێڵ شۆڕش، كاری وێنەگرتنی بۆ وێنەی كەڤەری گۆرانییەكە كردووە، هەردی تاكوه ئێسته گۆرانییەكەی تهنها بە شێوەی دەنگ لە تۆی كۆمەڵایەتی یوتیووب بڵاو كردووەتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە مانگی ڕابردوو كلیپێكی بە ناوی (پەری) بڵاو كردەوە، هەروەها لە ساڵی 2019 دا چەند ڤیدیۆ كلیپێكی تریشى بڵاو كردووەتەوە.
هەردی سەلامی، لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەك دەرهێنەر کاری کردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە و چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیه، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.