ماسی رۆبۆت.. داهاتووی سیخوڕی لە ژێر ئاو

:: PM:05:54:22/09/2019 ‌
تەكنەلۆجیا لە پێشكەوتنی بەردەوامدایە، بێگومان پرسەكانی پێوەند بە ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەلایەن وڵاتانی پێشكەوتوو لە پێشەوەی هەموو سێكتەرەكان دێت. زانایانی زانكۆیەكی ئەمەریكی جۆرێك لە ماسی رۆبۆتیان دروست كردووە كە دەكرێت بۆ كاری سیخوڕی و سەربازی بەكار بهێنرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 22ی ئەیلوول، زانایانی زانكۆی فرجینیای ئەمەریكی دروستكردنی ماسیەكی رۆبۆتیان ئاشكرا كرد كە خێراترین ماسی رۆبۆتییە تا ئێستە دروست كرا بێت. ئەم پێشكەوتنە، دەرفەتی ئەوە بەو ماسیە رۆبۆتییە دەدات لە بوارەكانی سیخوڕی و سەربازی لە داهاتوودا سوودی لێ وەربگیردرێت.
زانایان، دۆزینەوەكەیان لەسەر شێوەی ماسی تونە یان ماكریل ئەنجام داوە، ئەمەش بە لەبەرچاو گرتنی توانای خێرایی ئەو جۆرە ماسیەیە و خاڵی جیاوازیشە لەگەڵ رۆبۆتەكانی پێش خۆیان.

گۆڤاری "ساینس رۆبۆتیكس" بڵاوی كردەوە، ئەو ماسیە رۆبۆتۆیەی دروستكراوە، توانای خێرایی مەلەكردنی دەگاتە چوار هێندەی درێژی خۆی لە چركەیەكدا، ئەمەش دەری دەخات كە خێراترین ماسی رۆبۆتییە، بەڵام هێشتا توانای خێرایی ناگاتە ماسی راستەقینە.

زانایانی زانكۆی فرجینیا دەڵێ، ماسی رۆبۆتەكە دەتوانرێت لە زۆر پرسدا سوودی لێ وەربگیردرێت، بەڵام لە هەموویان گرنگتر بۆ پرسی سیخوڕی و ئامانجە سەربازییەكانە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، دەكرێت لە داهاتوودا دەستكاری زیاتری بكرێت و پێش بخرێت كە توانای چاودێری ئامانجەكانی لە ژێر زەویدا هەبێت و توانای كۆ كردنەوەی زانیاریشی هەبێت.

جێی باسە ساڵی 2017، زانا ئیتاڵییەكان رۆبۆتێكی ماسییان دروستكرد بۆ چاودێری رێژەی پیسبوونی دەریا و زەریاكان، ئەمەش بە یەكەم رۆبۆتی ماسی دادەنرێت.


وشە - فه‌رمان سادق