گۆرانیبێژى لاو "شاباز زه‌مانى" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه كه‌وا ڕۆژى هه‌ینى 27ى ئه‌یلوول، ڤیدیۆ كلیپێكى نوێى گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
شاباز زه‌مانى كورته‌یه‌كى له ڤیدیۆ كلیپه نوێیه‌كه‌ى له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و بۆ هه‌وادارانى نوسیووه: "(چوار دیوار) ڤیدیۆ كلیپێكى نوێمه ڕۆژى هه‌ینى 27ى ئه‌یلوول، بڵاو ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه‌ی ئه‌زیزم سووپاس بۆ چاوه‌ڕوانیتان، به‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگاته به‌رواری خۆی ئه م به‌رهه‌مه‌یان هاككردوو گه‌شته ده‌ستی چه‌ند كه‌سانێك به‌ڵام من خۆشحاڵم كه به‌رهه‌مه‌كانم لای ئێوه به پێزه و ڕێز له ماندوبوونی من ده گرن دڵنیابن هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م هاوشیوه‌ی (چوار دیوار) ده‌بێت".
شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە، خاوه‌نى چه‌ند به‌رهه‌مێكى هونه‌رییه، به‌ناوبانگترین به‌رهه‌مى هونه‌رى به‌ناوى "دەستت بێنە" بوو كه زۆرترین به‌رهه‌مى هونه‌رى هه‌بوو، هه‌وادارانی سه‌رسامی جوانییه‌كه‌یه‌ن و به جوانترین و قۆزتریین هونه‌رمه‌ند ناوی ده‌به‌ن.