هونه‌رمه‌ندى ناودارى كورد كه‌مال محه‌مه‌د، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پارچه ڤیدیۆیه‌كى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه كه به‌مزووانه ڤیدیۆ كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
كه‌مال محه‌مه‌د پارچه ڤیدیۆیه‌كى نوێى كلیپه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له به‌شى میوزیكى كوردماكس بڵاوى ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه نووسیویه‌تى: "له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر بڕیار فه‌تاح له‌كاتى وێنه‌گرتنى نوێترین به‌رهه‌مم، به‌مزووانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى خۆم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".
كه‌مال محه‌مه‌د یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كوردستان، له شاری سلێمانی له ساڵی 1960 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن له‌دایكبووه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1979، زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێنه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌بێ به‌رهه‌می هونه‌ری ته‌نیا وێنه‌ی تایبه‌تی خێزانی و خانه‌واده‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.