دوا داته‌پینی ژێرخانی ئابووریی كۆماری ئیسلامی و گرانبوونی نرخ له بازاڕه‌كاندا، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوویه‌تی، خه‌ڵكی وڵاته‌كه په‌نایان بۆ چه‌ندان ڕێگه‌ی دروست و نادروست بردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بژێویی ڕۆژانه‌یان دابین بكه‌ن. یه‌كێكیان بریتییه له بازرگانی به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه و ئه‌مه‌ش ئێسته له دۆخێكی نامۆ ده‌رچووه و بووه به دیارده و چه‌ندان دامه‌زراوه بۆ دانراوه و كاری بۆ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "ئیلاف"ـی ئه‌لیكترۆنی كه سوودی له سه‌رچاوه ئێرانی و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان كردووه، ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌لق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌ندامێك كه له هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تر زیاتر فرۆشی له‌سه‌ره و باوه، بریتییه له گورچیله و له ماوه‌ی دوا 10 ساڵی ڕابردوودا، به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام ئێسته له‌وه‌ش تێپه‌ڕی كردووه و فراوان بووه بۆ ئه‌ندامانی تری وه‌ك جگه‌ر، سییه‌كان، مۆخی ئێسك، بیلبیله‌ی چاو و زۆری تر. به‌م دوایییه‌ش شتێكی دیكه‌ش په‌یدا بووه، ئه‌ویش بریتییه له پلازمای خوێن كه بۆ جوانكاری به‌كار دێت.
كڕیار و فرۆشیار
یه‌كێك له كڕیاره‌كان: ئه‌وه‌ی پاره ده‌دات به ئه‌ندامی جه‌سته‌ی كه‌سێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌و ئه‌ندامه‌وه ژیانی خۆی یان ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی كڕیوه، پێ ڕزگار بكات.
یه‌كێك له فرۆشیاره‌كان: دواجار هیچمان نه‌بێ، ئه‌ندامی جه‌سته‌ی خۆمان یان كه‌سانێكی نزیكمان كه مردوون و هێشتا ئه‌و ئه‌ندامه‌یان به كه‌ڵك دێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی تری ژیانێكی ساده سوودی لێ ده‌كه‌ین.
زۆربه‌ی فرۆشیارانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی خۆیان، بریتین له گه‌نجانی ته‌مه‌ن 22 بۆ 34 ساڵان، چونكه كڕیار جه‌سته‌ی مرۆڤێكی پیری ناوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، پیره‌كانیش ناچارن ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ئه‌وان نرخی كه‌متره، هه‌ر بۆیه هه‌میشه كڕیاران به‌شوێن ئه‌ندامی گه‌نجاندا ده‌گه‌ڕێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فرۆشیاری ئه‌ندامی جه‌سته زۆرن، هه‌رگیز له‌م كرداره‌دا كڕیار تووشی كێشه نابێ.
نموونه‌ی هه‌ندێك له‌وانه‌ی گورچیله و جگه‌ریان له سه‌ره‌دا بۆ فرۆشتن داناوه، كه بۆ ئه‌م مانگی ئه‌یلووله له نه‌خشه‌یه‌كدا ئاماده كراوه:
-پیاوێك ته‌مه‌نی 24 ساڵه/ جۆری خوێن O+/ فرۆشیاری گورچیله.
-ژنێك ته‌مه‌نی 38 ساڵه/ جگه‌ر و پلازمانی خوێن ده‌فرۆشێ.
-پیاوێك ته‌مه‌نی 34 ساڵه/ گورچیله‌یه‌ك جگه‌ری ده‌فرۆشێ.
-ژنێك ته‌مه‌نی 34 ساڵه/ جۆری خوێن O+/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
-ژنێك ته‌مه‌نی 26 ساڵه/ جۆری خوێن O-/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
-ژنێك ته‌مه‌نی 22 ساڵه/ جۆری خوێن A+/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
-ژنێك ته‌مه‌نی 30 ساڵه/ جۆری خوێن B+/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
-پیاوێك ته‌مه‌نی 25 ساڵه/ جۆری خوێن A+/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
-ژنێك ته‌مه‌نی 28 ساڵه/ جۆری خوێن O+/ گورچیله‌ی ده‌فرۆشێ.
به چه‌ند ده‌یفرۆشن؟
نرخێكی دیاریكراوی جێگیر بۆ ئه‌ندامانی جه‌سته دانه‌نراوه، چونكه كۆمه‌ڵێك هۆكار نرخه‌كه دیاری ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ته‌مه‌نی فرۆشیاره‌كه، دۆخی ته‌ندروستی، نزیكیی نه‌خۆشه‌كه له مردنه‌وه، هه‌روه‌ها خێرایی پێویستیی فرۆشیاره‌كه به فرۆشتنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی، هه‌روه‌ها جۆری خوێنیش. بۆ نموونه نرخی گورچیله‌ی كه‌سێك كه خوێنه‌كه‌ی O- یان B+ بێت گرانتره، چونكه كه‌من.
له ساڵی 2018 نرخی هه‌ر گورچیله‌یه‌ك له 50 بۆ 100 ملیۆن ته‌مه‌ن بووه (پێنج هه‌زار بۆ 10 هه‌زار دۆلار)، نرخی جگه‌ریش له 150 بۆ 500 ملیۆن تمه‌ن بووه (15 هه‌زار بۆ 50 هه‌زار دۆلار)، بیلبیله‌ی چاو 200 ملیۆن تمه‌ن (20 هه‌زار دۆلار)، مۆخی ئێسك 100 ملیۆن تمه‌ن (10 هه‌زار دۆلار).
ساڵی سێ هه‌زار گورچیله
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ساڵانه نزیكی سێ هه‌زار و 800 نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله له ئێران‌دا ده‌كرێ، له‌وانه 500 دانه‌یان به به‌خشینه له‌لایه‌ن نه‌خۆشێك كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بووه بۆ خزمی خۆی یان هه‌ر كه‌س بێت، هه‌روه‌ها زیاتر له سێ هه‌زار گورچیله‌ش مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه ئینجا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه.
ڕێگه‌ی كڕین و فرۆشتنی ئه‌ندامانی جه‌سته یه‌كێكه له كاره بازرگانییه گه‌شه‌سه‌ندووه‌كان و به شێوه‌ی جیاواز به‌ڕێوه ده‌برێ. هه‌ندێك له فرۆشیاران، له ڕێی بانگێشته‌وه ده‌یكه‌ن. بۆ نموونه له‌سه‌ر كاغه‌زێك ناوی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌یان و جۆری خوێن و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانیان ده‌نووسن و به‌سه‌ر دیوار و عاموودی شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ڵی ده‌واسن.
هه‌روه‌ها ئێسته فرۆشیار و كڕیاران ده‌توانن له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستیان بكه‌وێ. بۆ نموونه فرۆشیار له په‌یجێكی ئینیستگرام بانگه‌شه بۆ ئه‌ندامه‌كه‌ی جه‌سته‌ی خۆی ده‌كات و دواتر كڕیاره‌كه له ڕێی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یجه‌كه‌وه پێوه‌ندی پێوه ده‌كات.
زۆر جار فرۆشیاری ئه‌ندامی جه‌سته، خۆی به ئاسانی كڕیاری بۆ نادۆزرێته‌وه، له ڕێی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی ته‌رخان كراون، فرۆشیاری بۆ ده‌دۆزێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێ وه‌ك باج به‌شێكی پاره‌كه‌ی بداته ئه‌و ده‌زگه‌یه و هه‌ندێك جار ده‌گاته نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كڕیاره‌كه ده‌یدات.