زه‌ویناسانی چینی له نوێترین كاردا یه‌كێك له سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین جۆری ئێسكه‌په‌یكه‌ریان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 140 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته.
ماڵپه‌ڕی "
nationalgeographic" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی ده‌یناسۆڕێك و ئاماژه‌ی پێ داوه، زه‌ویناسانی چینی و شاره‌زایانی بواری ئێكسپه‌یكه‌ری ده‌یناسۆڕ نوێترین جۆری ئێسكه‌په‌یكه‌ریان دۆزیه‌وه كه ناوی ئیندراسۆرێس وانگییه "Indrasaurus wangi" و شێوه‌یه‌كی تێكه‌ڵی هه‌یه له باڵنده و ده‌یناسۆڕێك.
ئه‌م ده‌یناسۆڕه باڵنده‌یه‌كی گۆشت خۆربووه كه قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ باڵێكی دڕێژ كه رێی ده‌دا خێراییه‌كی زۆری هه‌یه و له‌ڕێی قاچه‌كانییه‌وه كه نینۆكی تیژی هه‌بووه راوی كردووه و ده‌مكی درێژی هه‌بووه كه زیاتر له 40 ددانی تیژی تێدابوو، به‌مه‌یش هیچ ئاژه‌ڵێك نه‌یده‌توانی لێ رزگارببێت.
ئێسكه‌په‌یكه‌ری ئه‌م باڵنده‌یه له‌سه‌ر تاشه باردێكی گه‌وره دۆزرایه‌وه له كه‌نار ده‌ریاكانی چین، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی بۆی كراوه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه 140 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته و یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆری ده‌یناسۆڕه‌كانی دنیا.