مافی مرۆڤی بەسڕە: ژمارەی حاڵەتەكانی شێرپەنجە روو لە زیادبوونە

:: PM:09:09:22/09/2019 ‌

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە بەسڕە رای دەگەیەنێت كە ژمارەی حاڵەتەكان شێرپەنجە بەتایبەتی لە باكوری پارێزگای بەسڕە روو لە زیادبوونە و هۆكارەكەشی بۆ پیسبوون و نەوت و تەقەمەنی پێشوی كاتی جەنگ دەگەڕێنێتەوە.   

مەهدی تەمیمی ئەمڕۆ یەكەشەم بە "وشە"ی راگەیاند، ژمارەی حاڵەتەكان شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانییەوە لە سییەكان و میزڵدان و گەدە لە پارێزگای بەسڕە بەتایبەتی لە ناوچەی هوێڕ باكوری پارێزگاكە روو لە زیادبوونە.

زیاتر گوتی، هۆكاری ئەو زیادبوونە پیسبوون و سووتانی لە كێڵگەكانی نەوت هەیە كە لەو پارێزگایە هەیە و چارەسەری دروست و گونجاوی بۆ ناكرێت، جیا لەوەی هەر خۆی هەبوو لە مادەی تیشكدەر لە كاتی جەنگەكانی پێشوو یان ئەوەی ئێستە لەلایەن كۆمپانیاكانی نەوت دەردەدرێت وەك ئەو مادە مۆمییەی لەگەڵ نەوت دەردەهێنرێت و جۆرێكە لە پیسكەرەكان.

تەمیمی روونی كردەوە، ئێمە راپۆرتەكانمان لەسەر بنەمای توێژینەوەی زانستی باوەڕ پێكراو لە فەرمانگەی تەندروستی و زانكۆكان بەرز دەكەینەوە و بەیاننامە دەردەكەین و ژمارە رادەگەیەنین، ئێمە هاوكات چارەسەرەكەشمان باس كردووە و پێش چەند رۆژێك بەیاننامەمان دەركردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم كۆمسیۆنەكە بەیاننامەیەكی دەركرد و تیایدا ئاماژەی بۆ زیادبوونی حاڵەتەكانی شێرپەنجە لە بەسڕە راگەیاند و داوای لە حكوومەتی خۆجێتی پارێزگاكە كرد كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبێنن، لەوكاتەی هەردوو شاری بەسڕە و فەلووجە لەپێشەوەی ناوچەكانی عێراق دێن لە رووی تووشبووان بە گرێی شێرپەنجەیی بەهۆی تیشك و نەوتەوە. 
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل