وەزارەتی پەروەردە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

:: PM:11:08:22/09/2019 ‌

وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە دەكات كە لە وتارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە دەستپێكی ساڵی خوێندنی 2019-2020 ئاماژەی كردووە كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە 35 هەزار پۆلی تری خوێندن هەیە، لەوكاتەی ژمارەیەك سایت ژمارەكەیان بە هەڵە نووسیوە.  

وەك لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی لە وتاری دەست پێكردنی پرۆسەی خوێندن كە لە قوتابخانەیەكی دهۆك رۆژی شەمووی رابردوو پێشكەشی كرد گوتی، بە پێی بەداواچوونی لایەنە پێوەندیدارەكان، هەرێمی كوردستان پێویستی بە 35000 پۆلی تر هەیە بۆ ئەوەی لە كێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت.

زیاتر دەڵێت، بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك سایت ژمارەكەیان بە هەڵە نووسیوە سێ هەزار و پێنجسەد (3500) پۆل.  لەكاتێكدا راستییەكەی سی و پێنج هەزار (35000) پۆلە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل