سووتێنەرانی شاخی خۆشك ئاشكرا بوون

:: PM:11:32:22/09/2019 ‌

 دوای ئاشكرابوونی تۆمەتباری سەرەكیی سووتاندنی شاخی خۆشك لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان، پۆلیس دانپێدانانی تاوانبارێك رادەیەگەنێت و ماڵباتێكی تۆمەتباركراویش تۆمەتەكان رەت دەكاتەوە كە تاوانبارێك تاوانی خستووەتە پاڵیان.

 سالار محەمەد وەك شایەتحاڵێك لەسەر سنوور بۆ"وشە" ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ و دوو رۆژی پێشتر زیاتر لەجارێك شاخی خۆشك لە سنووری مەیدان و دەربەندیخان نزیك بە كۆماری ئیسلامی ئێران دەسووتێنرێت.

موقەدەم عەلی جەمال، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ"وشە" ئاشكرای كرد، كەسێكیان گرتووە دانی بەوەدا ناوە كە بەهاوكاری كەسێكی تر شاخەكەیان سووتاندووە، روونی كردەوە، ئەو تاوانبارە بەپێی مادەی 42ی پاراستنی ژینگە بەند كراوە كە دەیان دۆنم پووش و پاوان و جاڕ، واتە لەوەری ئاژەڵ سووتاوە.

 "وشە" لە رێگەی دڵپاك كەریم، ماڵباتی دووەمی تۆمەتباركراو بەدەستهەبوون لەو رووداوە ئەوەی بۆ ئاشكرا بووە كە هەرچەند فەرمانی گرتن بۆ باوكی ئەو (ك م ) دەرچووە، بەڵام شایەتحاڵ هەیە كە باوكی ئەو ماوەی چەند رۆژێكە لە ماڵ دەرنەچووە و پێوەندی بەو ئاگرانەوە نییە و دووپاتی كردەوە كە بەرگری لەخۆیان دەكەن.

 گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل