ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: AM:09:47:23/09/2019 ‌
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەی دەوامی نۆڕینگە پزیشكییەكان دەركرد كە دەوام تا سەعات حەوتی ئێوارە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 23ـی ئەیلوول، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی لە بارەی نۆڕینگە میلییەكان لە ئێواران دەركرد و كاتی دەوامی تێدا دیاری كراوە.

لە بڕیارەكە هاتووە، لەبەر نزیكبوونەوەی وەزری زستان، دەوام لە گشت نۆڕینگە پزیشكییە میلییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەرێمی كوردستان، لە سەعات سێی ئێوارە تا سەعات حەوتی ئێوارە دەبێت.

بڕیارەكە ئەمڕۆ 23ـی ئەیلوول لەلایەن وەزیری تەندروستی دەرچووە و واژوو كراوە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی نۆڕینگە پزیشكییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە كراوە.

ئەو بڕیارەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران دەرچووە.





وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 27282 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌