ساندرا ئه‌لیساندرا یه‌كێكه له‌و خاتوونه كوردانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو دوو به‌رهه‌می خۆی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه، یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانیش به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئیتاڵی بوو. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی بینه‌ران بوو، ئه‌م گۆرانیبێژه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و نیمچه ورووژێنه‌ر هه‌ردوو كلیپه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌نگی دایه‌وه.
ساندرا له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا سێیه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌وێدا كاری زۆر جیاوازتری كردووه.
وه‌ك سه‌ره‌تا چۆن خۆت ده‌ناسێنێ؟
خه‌ڵكی كوردستان‌م و له سویسرا ده‌ژیم، خۆم به هاونیشتمانی هه‌ردوو وڵات ده‌زانم. ئه‌و كچه كورده‌م كه ده‌مه‌وێ له ژیانی خۆم و ژیانی هونه‌ریمدا كاری جیاواز بكه‌م، واته ده‌توانم بڵێم ساندرا كچێكه حه‌زی له شتی دووباره نییه، به‌ڵكو شته جیاوازه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
بۆچی له پڕێك ده‌ركه‌وتیت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به به‌ناوبانگ بووی له سۆشیال میدیا؟
ئه‌و كاره جیاوازانه‌ی ئه‌نجامم دان، هۆكار بوون كه به‌و شێوه‌یه و له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا خۆم بناسێنم و به‌ناوبانگ بم. هه‌روه‌ها ده‌موچاو و ده‌نگ و ڕه‌نگ و هونه‌ره‌كه‌م و هه‌موو شته‌كانی ترم جیاواز بوون، هاوكات پێشتریش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پلانێكم دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌م جۆره ده‌ربكه‌وم، پلانه‌كه ئه‌وه بوو به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌وم، واته باوه‌ڕم به‌وه نییه جلوبه‌رگه‌كانم یاخۆ ڕووتبوونی به‌شێكی جه‌سته‌م منیان ناساندبێ.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می هونه‌ریت؟
خاوه‌نی دوو گۆرانیم و بۆ هه‌ردووكیشیان ڤیدیۆ كلیپم كردووه، به‌رهه‌مێكی تریشم ئاماده‌یه و هه‌موو كاره‌كانیم ته‌واو كردووه، ته‌نانه‌ت كلیپهكهیش ته‌واو بووه، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له ڕووی موزیك و ده‌نگ و ڕه‌نگ و كلیپ و جلوبه‌رگه‌وه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك جیاوازتره له‌وانه‌ی پێشوو، كلیپهكهیشم له ئه‌ڵمانیا بۆ كردووه.
بۆچی له یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانت به زمانه‌كانی ئیتاڵی و كوردی گۆرانییه‌كه‌ت گوتووه؟
حه‌زم كرد تێهه‌ڵكێشێك له نێوان زمانی كوردی و ئیتاڵی بكه‌م، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ژیم و به‌رهه‌مه‌كانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو ده‌بنه‌وه، حه‌زم كرد له‌ناو ئه‌و به‌رهه‌مه‌دا چه‌ند وشه‌یه‌كی جوانی شیرینی كوردی تێهه‌ڵكێش بكه‌م به زمانی ئیتاڵی، هاوكات وه‌ك كچێكی كورد بناسرێم، چونكه من كار بۆ هونه‌ری كوردی ناكه‌م.
بۆچی له هه‌ردوو كلیپه‌كه‌ی بڵاوت كردووه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ورووژێنه‌ر ده‌ركه‌وتووی؟
ده‌مه‌وێ كچێكی ئازا و ئازاد بم، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ده‌ركه‌وتنێكی ژیرانه‌ی نه‌بینراوی نه‌بیستراوی دووبارهنهبووم هه‌بێت به ڕێی خۆم و كه‌سێكی تایبه‌ت و جیاواز بم.
هاوكات جلوبه‌رگه‌كانم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نییه بمه‌وێ له‌م ڕێیه‌وه ده‌ربكه‌وم و بناسرێم، به‌ڵكو ئه‌وه ستایلێكی تایبه‌ته به خۆم، حه‌زم كردووه هه‌موو شته‌كانم جیاواز بێت نه‌ك ته‌نیا جلوبه‌رگه‌كانم، ته‌نانه‌ت به‌كارنه‌هێنانی ماكیاج له ڕووخسارمدا بۆ ئه‌وه‌ی به ساده‌ترین شێوه ده‌ربكه‌وم نه‌ك كچێكی ورووژێنه‌ری ڕووت بم، هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نییه ناوی ورووژێنه‌ر بێ له‌لای من.
بۆچی له كلیپی دووه‌مدا هه‌وڵت داوه ده‌ست بۆ ئه‌و كارانه ببه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه قه‌ده‌غه‌ن؟
ناتوانم بڵێم یه‌كه‌م كچی ڕچه‌شكێنی كوردم، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كارانه ته‌واو ده‌كه‌م كه ئه‌وانه‌ی پێش من ده‌ستیان داوه‌تێ و تا نیوه‌ی ڕێ ڕۆیشتوون، كه‌چی نه‌یانتوانیوه ته‌واوی بكه‌ن، من ئێسته له دهستپێكدام و سه‌ره‌تای ڕێیهكهیه، به‌ڵام ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌به‌م كه كه‌س نه‌یوێراوه ده‌ستیان بۆ ببات.
زۆر جار وشه‌ی "بڤه" به‌كار دێنیت، مه‌به‌ستت له‌م وشه‌یه چییه؟
مه‌به‌ستی من له وشه‌ی "بڤه" ئه‌و شتانه‌ن كه كۆمه‌ڵگه پێی وایه قه‌ده‌غه‌ن، منیش ده‌ست بۆ ئه‌و شتانه ده‌بم كه بڤه‌ن و بۆ كچێكی كورد شیاو نین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یشه كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵی كوردی هه‌ن كاره‌كانم په‌خش ناكه‌ن، به‌ڵام بێگومان ناتوانن رامبگرن و بموه‌ستێنن، چونكه دواجار من كار بۆ هونه‌ری كوردی ناكه‌م، به‌ڵكو چه‌ند جارێك گوتوومه هونه‌رێكی جیهانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
من دوو به‌ش و نیوی ژیانم له سویسرا به‌سه‌ر بردووه، كه‌واته هه‌ر چه‌ندێك كورد بم، هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده زیاتریش سویسریم. ئێسته‌یش ده‌یڵێمه‌وه ئه‌و شتانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بڤه‌ن، من له‌سه‌ر شێوازی خۆم و به ته‌كنیكی خۆم ده‌ستیان بۆ ده‌به‌م به‌بێ هیچ ترسێك و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌سه‌ری، دڵنیاشم په‌سه‌ند ده‌كرێم، چونكه بۆ گه‌نجان كار ده‌كه‌م.
جگه له گۆرانی، ڕۆژانه به چ كارێكی تره‌وه سه‌رقاڵیت؟
ڕۆژانه به كاره‌وه سه‌رقاڵم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌خوێنم و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێسته‌یش مامۆستای موزیكم هه‌یه.
ده‌ڵێن خه‌ونی ئه‌وه‌ت هه‌یه كاری بزنس بكه‌یت؟
هیچ شتێك لای من خه‌ون نییه، چونكه شتێك به خه‌ون نابینم تا بتوانم به ده‌ستی بهێنم، مرۆڤ ده‌بێ كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه ده‌یه‌وێ و دواجار پێی بگات، من ئێسته سێ ساڵه كاری بزنس ده‌كه‌م و بزنسی خۆمم هه‌یه.
حه‌ز ده‌كه‌یت زیاتر له چ بوارێك بزنس بكه‌یت؟
به‌شی بازرگانیم ته‌واو كردووه و كاری بازرگان‌یش ده‌كه‌م. بزنسهكهم له بواری ئۆتۆمبێله.
بزنس له كوردستان ده‌كه‌یت یاخۆ له وڵاتێكی تر؟
ئێسته ته‌نیا له سویسرا بزنس ده‌كه‌م، به‌ڵام ئاماده‌م له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی تریش بزنس بكه‌م.
ئه‌گه‌ر ببی به سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره بۆ كوردستان چ كارێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌یت؟
ئێسته سه‌رمایه‌دارێكی بچووكم، به‌ڵام به‌پێی توانای خۆم زۆر شتم بۆ كوردستان كردووه، هه‌ڵبه‌ت پێویست ناكات باسیان بكه‌م. هه‌روه‌ها هاوكاری زۆر خه‌ڵكم كردووه كه شایانی ئه‌وه بوون، ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا له ڕێی بزنسه‌وه ببم به سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره، ئه‌وانه‌ی كردوومه به شێوازی گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر دهیانكهمهوه.
وشه/ دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال