دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هۆڵیوود "جاكی چان" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وابوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده بووه‌ته‌وه مسوڵمان، چونكه جۆری جلوبه‌رگی ناوازه بووه و كه‌سانێك له وێنه‌كان ده‌ركه‌وتوون كه زانای مسوڵمانن. بۆیه پێگه‌ی "
فه‌رفیش" ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی تا ئێسته زانراوه لێره‌وله‌وێ كه‌سانێك له ئه‌ستێره‌كانی دنیا هه‌ن كاتێك ده‌بنه مسوڵمان، رێوڕه‌سمی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێ، مسوڵمانه‌كانیش له دنیا وه‌ك شانازییه‌ك ته‌ماشای كه‌سایه‌تییه‌كه و رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. ره‌نگه ئه‌وه‌یان هۆیه‌ك بێ كه كاتێك هونه‌رمه‌ند جاكی چان رێوڕه‌سمی رێزلێنانی له وڵاتێكی مسوڵمان بۆ ده‌كرێ، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه بڵاو ببێته‌وه كه گوایه بووه‌ته مسوڵمان.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، كاتێك ده‌سه‌ڵات له مالیزیا له ساڵی 2015 بانگێشتی هونه‌رمه‌ند جاكی چانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد تا رێزلێنانێكی تایبه‌تی بۆ بكات و خه‌ڵاتی پێشكه‌ش بكات، له‌وێدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌یان وێنه‌ی به جلوبه‌رگی میلیی ئه‌و وڵاته گرتووه، له‌ناویاندا چه‌ند كه‌سێك له زانایانی مسوڵمانی ئه‌و وڵاته‌یش ئاماده بوون و له‌و رێوڕه‌سمه‌دا وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و هونه‌رمه‌نده گرتووه.
بۆیه كاتێك به‌مدواییه به‌شێك له وێنه‌كان دووباره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده شه‌هاده‌ی هێناوه و له ساڵی 2015وه بووه‌ته مسوڵمان. به‌ڵام پێگه‌كه به‌و هه‌واڵه ته‌واوی پڕوپاگه‌نده‌كانی به درۆ خسته‌وه. ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه جاكی چان ته‌نیا بۆ رێزگرتن له خه‌ڵكی مالیزیا، جلوبه‌رگی میلیی ئه‌و وڵاته‌ی پۆشیوه.
چان كۆنگ سانگ ناوی راستینهیهتی و له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "جاكی چان" ده‌ناسرێته‌وه كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری چین و دنیایه. له ساڵی 1954 له شاری هۆنگ كۆنگ له دایك بووه. جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی بواری ئه‌كشن و كۆمیدییه، هاوكات ده‌رهێنه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ر و هاوكات گۆرانیبێژیشه. له ساڵی 1962ه‌وه كه ئه‌وكات زۆر منداڵ بووه، به‌شداریی له فیلم‌دا كردووه و تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه. ئه‌و جیا له كاری هونه‌ری، هاوكات پاڵه‌وانێكی زۆر ناوداری بواری ∀كۆنگ فو∀یه.