محه‌مه‌دی حاجی مسته‌فا بالیكه‌ده‌ر كه ناسراوه به شاعیره میلییه‌كه‌ی پێنجوێن
له گوندی بالیكه‌ده‌ر سه‌ر سنووری نێوان شارۆكه‌ی پێنجوێن و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، محه‌مه‌د مسته‌فا له خانوویه‌كی بچووكی داردا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ژین. ئه‌و له ساڵی 1979وه هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی دوو كوڕه و له ساڵی 1985وه ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه.
محه‌مه‌د به‌هۆی ساده‌یی و ره‌وانبێژییه‌وه، به شاعیره میلییه‌كه‌ی پێنجوێن ناسراوه و بۆ یه‌كه‌م جاریش بۆ "وشه" باس له چه‌ند ورده‌كارییه‌كی ژیان و شیعره‌كانی ده‌كات.
محه‌مه‌دی حاجی مسته‌فا بالیكه‌ده‌ر كه ناسراوه به شاعیره میلییه‌كه‌ی پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند كه له‌م گونده‌دا ته‌نیا سێ ماڵ ماونه‌ته‌وه، خۆی و خێزانه‌كه‌یشی كه دوو كه‌سن پێكه‌وه له خانوویه‌كی بچووكی داردا ده‌ژین.
ئه‌و ده‌ڵێت "ژیانی رۆژانه‌مان به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارییه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ین و سه‌رقاڵین، هه‌فتانه دوو رۆژ شوانم و سروشته‌كه ناهێڵێت بێتاقه‌ت بین، زۆر جاریش خه‌ریكی هاتوچۆم له نێوان پێنجوێن و شوێنه‌كانی تری كوردستان، له ساڵی 1991وه ئه‌م ماڵه‌مان لێره كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانمان ئه‌سته‌مه و هیچ هۆكارێكی هاتوچۆ و گه‌یاندنی تێدا نییه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به شیعر نووسین كردووه؟ ئاماژی به‌وه كرد كه له ساڵی 1985 له ئه‌سكه‌نده‌ریه ده‌ستی كردووه به شیعر نووسین، ئه‌وكاته له‌وێ سه‌رباز بووه و له‌ناو هاوڕێكانیدا زۆر دیار بووه، تا 1990 به‌دواوه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌یان، دواتر ده‌ستی كردووه به نووسین و ورده ورده شیعره‌كانی زیادیان كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1979 له گوندی شانه‌ده‌ری نزیك سه‌یدسادق، كاتێك له‌لایه‌ن رژێمی له‌ناوچووی به‌عسه‌وه راگوێزراوه، هاوسه‌رگیری كردووه و دوای 10 ساڵ و له ساڵی 1989 یه‌كه‌م منداڵی بووه.
ئه‌و شیعرانه‌ی نووسراونه‌ته‌وه له‌لای كوڕێكی هه‌ڵگیراون كه له سلێمانی نیشته‌جێیه، جگه له‌وه‌ش به‌شێك له شیعره‌كانی لای خه‌ڵكن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ هیچ كتێبێكی چاپكراوی شیعری هه‌یه؟ حاجی محه‌مه‌د گوتی "چه‌ند كه‌سێك له هه‌ولێر و سلێمانی و پێنجوێن داوایان لێ كردووم و پێیان گوتووم چاپیان بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ئه‌وان هاتنه پێشه‌وه و نه ئێمه‌ش، جارێكیش له ئێرانه‌وه پیاوێك هاتبووه پێنجوێن و گوتبووی بۆی چاپ ده‌كه‌م".
شاعیره میلییه‌كه‌ی پێنجوێن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌ر كه‌سێك پێم ده‌ڵێت شاعیری میلی، سه‌رم پێی به‌رز ده‌بێت و هیودارام میله‌تی كورد ببنه برای یه‌كتر و پشتیوانی یه‌كتر بن، هه‌موو كوردێكیش لای من خۆشه‌ویست و سه‌ربه‌رزه، ئه‌م وڵاته‌م زۆر خۆش ده‌وێت و شوێنی له‌دایكبوون و مردنمه، بۆیه حه‌زم لێره‌یه".
له كۆتادا گوتی ئه‌گه‌ر داوای لێ بكرێت شیعره‌كانی بكرێنه گۆرانی، ئه‌وا پێی دڵخۆشه و شانازیشی پێوه ده‌كات.
نموونه‌ی چوارینه‌یه‌ك له شیعره‌كانی..
ئه‌ی دڵه پڕ غه‌مگین و ئێش و ئازاره‌كه‌م
من فه‌قیر و نه‌خوێنده‌وار چۆن ده‌ردت چاره‌كه‌م
دایم وا له بیری میله‌ته هه‌ژاره‌كه‌م
ئه‌ی ده‌ستم بشكێ نه‌مزانی چۆن دزیان پاره‌كه‌م
وشه/راپۆرتی رێبین پێنجوێنی