یەكێتی زانایانی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی مامەڵەكردنی بە دراوی 25 هەزاری كۆن لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ماون ڕەتكردەوە و بەكارێكی نادروستی دەزانێت.
ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئەیلوول، لە فەتوایەكی نوێی یەكێـی زانایانی كوردستان هاتووە، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا سەبارەت بە حوكمی مامەڵەكردن بە پارەی 25 هەزار دیناری هەڵوەشاوەی رژێمی پێشوو فەتوایەكی دەركرد.
باس لەوەشكراوە، ژمارەیەك خاوەن كۆمپانیای ئالوگۆڕكردنی دراو پرسیارێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كرد، سەبارەت بە حوكمی مامەڵە كردن بە پارەی هەڵوەشێنراوەی 25 هەزار دیناری عێراقی رژێمی پێشوو، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لێكۆلینەوە و گفتوگۆی پێویستی ئەنجامدا.
ڕوونكراوەتەوە، دروست نیە مامەڵە كردن بەو پارانەی كە رەسیدی نەماوە و بە فەرمی بەتاڵكراوەتەوە، چونكە فریودانی تیادایە و بە فەرمی متمانەی لەدەست داوە و پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكانە، بۆیە موسڵمانان پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵانە.