كۆمپانیای كوڕی سه‌رمایه‌دارێك چوار هه‌زار پاسه‌وانی هه‌یه
به‌رپرسانی ته‌ناهیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و خاوه‌ن مۆڵ و مۆتێل و سۆپه‌رماركێت و پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل ناچار ده‌كه‌ن سكیوریتیان بۆ بگرن و له به‌رانبه‌ر لێوه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌ك پاسه‌وانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆمپانیای ته‌ناهیی بووه‌ته جۆرێكی تری بازرگانی كه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی دیاریكراو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون و قازانجێكی هه‌میشه‌یی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، له كاتێكدا كوردستان خۆی ئاسایشی به‌هێزه و یه‌كێكه له ناوچه ئارامه‌كانی دنیا كه كه‌مترین رووداوی تێدا تۆمار ده‌كرێ.
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیا ته‌ناهییانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، مۆڵ و سۆپه‌رماركێت و هۆتێل و مۆتێله‌كان ناچار ده‌كه‌ن پاره بده‌ن و سكیوریتیان بۆ دابین بكه‌ن. دابان نموونه به پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێل ده‌هێنێته‌وه كه "۱۵ بۆ ۲۰ پاسه‌وانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ردا خاوه‌ن پێشانگه‌كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی ده‌دات، به‌ڵام كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كه بۆ هه‌ر پاسه‌وانێك ته‌نیا ٤۵۰ بۆ ۵۰۰ هه‌زار دیناری عێراقی ده‌دات و ئه‌ویتری هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بات".
زیاتر ئاماژه‌ی پێ دا، "له هه‌رێمی كوردستان ٦٤ هه‌زار پاسه‌وان هه‌ن كه میلاكن و مووچه وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر یه‌كه‌ی پاسه‌وانی، ده‌توانرێ ئه‌م پاسه‌وانانه وڵاتێكیان پێ بێته پاراستن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان كه له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی لیژنی ده‌ستپاكییه، ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه به‌شێكی ئه‌م پاسه‌وانانه هی به‌رپرسانی حزبین كه پاسه‌وانی خۆیان و باخ و ڤێلاكانیانی پێ ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، یه‌كێك له خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه كوڕی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه پێشتر باوكی پۆستی باڵای ته‌ناهی هه‌بووه.
"سیكوریتی" ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له به‌رده‌م مۆڵ و شوێنه گشتییه‌كاندا پشكنین بۆ میوان و گه‌شتیار ده‌كه‌ن، له زۆر شوێنیش ئامێری ئه‌لیكترۆنی دانراوه بۆ پشكنینه‌كه، به‌ڵام به ده‌ستیش ده‌تپشكنن.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه"، دوو كۆمپانیای ته‌ناهیی سلێمانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانین، یه‌كێكیان به‌رپرسێكی باڵای ئاسایش خاوه‌نداری ده‌كات كه ناوه‌كه‌ی لای "وشه" پارێزراوه، ئه‌ویتریش برازای به‌رپرسێكی تری باڵای یه‌كێتییه كه كاریان پارێزگاریكردنی شوێنه بازرگانییه‌كانه.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه"، دوو كۆمپانیای تری ته‌ناهیی له سلێمانی هه‌ن، به‌ڵام شوێنی گرنگیان پێ نادرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌ناهیی له‌كاتی پێدانی مۆڵه‌ت، ده‌ستوه‌ردانیش ده‌كه‌ن له چۆنیه‌تی كاركردنی ئه‌و كۆمپانیا سیكیوریتییانه‌ی نزیكن له خۆیان یان به‌رپرسی تری حزبی.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی پێشتر وه‌ك سكیوریتی له كۆمپانیای كوڕی سه‌رمایه‌دارێكی سلێمانی كاری كردووه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مووچه‌ی هه‌ر كارمه‌ندێكی سكیوریتی ٤۵۰ هه‌زار دینار بوو، له به‌رانبه‌ر ده‌وامێكی زۆر كه به لای كه‌مه‌وه هه‌شت سه‌عات بوو.
ئه‌و گه‌نجه تایبه‌ت به كاری خۆیان ده‌ڵێ، ئێمه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لای كوڕی ئه‌و سه‌رمایه‌داره كارمان ده‌كرد، مووچه‌كه‌مان زیاتر بووه، له به‌رانبه‌ردا ئیشه‌كه‌مان قورس‌تر و مه‌ترسیدارتر بوو، بۆیه وازم له‌و كاره هێناوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و گه‌نجه "كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كه‌ی كوڕی سه‌رمایه‌داره‌كه، خاوه‌نی نزیكه‌ی چوار هه‌زار پاسه‌وانه و ئه‌ركی پاراستنی چه‌ند شوێنێكیان له سلێمانی پێ سپێردراوه، له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش هه‌ر رۆڵ ده‌بینن، به‌هۆی پڕۆژه‌كانی خۆیانه‌وه وه‌ك سه‌رمایه‌دار، چونكه هه‌ر خۆیان پاسه‌وانی بۆ دابین ده‌كه‌ن.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كۆمپانیا ته‌ناهییانه سه‌ربه به‌رپرسانی باڵای حزبین و پاسه‌وانی به زۆر به‌سه‌ر مۆڵ و هۆتێل و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌سه‌پێنن و پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن.
به‌پێی هه‌ستیاری شوێنه‌كان، پاسه‌وانه سكیوریتییه‌كان چه‌ك و ئامێری پاسه‌وانی به‌كار دێنن، به‌ڵام هه‌ندێكیان ته‌نیا داری كاره‌باییان پێیه و به‌شێكی تریشیان كه شه‌وان تا به‌یانی له‌ناو بازاڕ ده‌مێننه‌وه، چه‌ك و ده‌مانچه‌یان پێیه.
دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ده‌بێ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م بابه‌تانه به‌پێی یاسا رێك بخات و رێ له قۆرخكاری بگرێت كه له‌و بواره‌دا ده‌كرێت.
*
ئه‌و كۆمپانیا ته‌ناهییانه سه‌ربه به‌رپرسانی باڵای حزبین و پاسه‌وانی به زۆر به‌سه‌ر مۆڵ و هۆتێل و شوێنه گشتییه‌كاندا ده‌سه‌پێن