مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن هۆكاره‌كانی ته‌نیا هه‌ژاری بێت، كه‌م نین ئه‌وانه‌ی هه‌مان هه‌وڵیان داوه، له سه‌رمایه‌دار و كه‌سانی ئه‌ستێره بوون. لێره‌دا پێگه‌ی "
فه‌رفیش" چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه له‌ناو ئه‌ستێره‌كان كه له قۆناغێكی ژیانیاندا بیریان له خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێكیان جێبه‌جێیان كردووه و هه‌ندێكی تریشیان له‌و هه‌وڵه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
ئۆپرا وێنفری كه راگه‌یاندكارێكی زۆر ناوداری دنیایه و هاوكات خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری پاره‌یه، له قۆناغێكی ژیانیدا بیری له خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه. ئه‌و كه‌سایه‌تییه ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بووه كاتێك له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كی خۆیه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسیی كراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و دهستدرێژێكردنه به‌رده‌وام بووه تا ئه‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 14 ساڵ و دووگیان بووه، له بێزاریدا ویستوویه‌تی خۆی بكوژێ، بۆیه ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی خواردووه‌ته‌وه و دواتر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له بار بچێت، به‌ڵام له هه‌وڵی خۆكوشتنه‌كه‌ی رزگاری بووه.
مایكڵ جاكسن كه ناوێكی زۆر دیاری گۆرانی و سه‌مای جیهانییه و ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداره. له ساڵی 2005دا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه بێ‌تاوان ده‌رچووه، به‌ڵام جاكسن ویستوویه‌تی خۆی بكوژێ، به‌ڵام له‌و بیركردنه‌وه‌یه په‌شیمان بووه‌ته‌وه، دوای ساڵانێك كاتێك كۆچی دوایی كرد، تا ئێسته‌یش پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر ده‌كرێ كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر یان ده‌رمان و حه‌به‌وه خۆی كوشتووه.
هالی بێری ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای هۆڵیووده، ئه‌كته‌رێكی ره‌شپێسته و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكاره، له ساڵی 1986دا شاجوانی ئه‌مه‌ریكا بووه، له دیمانه‌یه‌كدا هالی رای گه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ یاریزانی بیسبۆل دێڤید جاستیس به كۆتا هاتووه، كه‌وتووه‌ته ناو دۆخێكی زۆر ناخۆشه‌وه، بۆیه ویستوویه‌تی له رێی غازه‌وه خۆی بكوژێ، به‌ڵام له‌وكاته وێنه‌ی دایكی خۆی هاتووه‌ته به‌رچاو، له‌و بیركردنه‌وه‌یه په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
ئۆین وێلسن كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی دیاری بواری ئه‌كشن و كۆمیدیای هۆڵیووده، له ساڵی 2007دا دۆخی ده‌روونیی تێكچووه و ویستوویه‌تی خۆی بكوژێ، بۆ ئه‌وه‌یان ویستوویه‌تی له رێی غازه‌وه خۆكوشتنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئاشكرا بووه و له رێی كه‌سانی نزیكی خۆیه‌وه رزگار كراوه، دوای ئه‌وه له رێگی پزیشكانی تایبه‌تمه‌نده‌وه چاره‌سه‌ر كراوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆی.
نی‌نا سیمۆن كه هونه‌رمه‌ندێكی زۆر ناوداری ئه‌مه‌ریكایه و له بواری جاز و بلووزدا خاوه‌نی سه‌دان به‌رهه‌مه، له‌دایكبووی سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه، له ژه‌نینی پیانۆدا رۆڵێكی زۆری هه‌بووه و له منداڵییه‌وه له كه‌نیسه وه‌ك ژه‌نیار رۆڵی هه‌بووه، به‌ڵام چونكه ره‌شپێست بووه، له په‌یمانگه‌ی موزیك وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه به‌رده‌وام بیری له‌و توندوتیژییه ره‌گه‌زییه كردووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نیی ره‌شپێسته‌كان كاری كردووه.
جیا له‌و دۆخه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی ناعهدایهتیی ره‌گه‌زییه‌وه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نی‌نا سیمۆن هه‌بووه و ئه‌ویش تا ساڵانی حه‌فتاكانیش به‌رده‌وام بووه، هاوكات له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه توندوتیژییه‌كی زۆری جه‌سته‌یی له به‌رانبه‌ر كراوه، ئه‌وه وایكردووه بیر له خۆكوشتن بكاته‌وه، رێژه‌یه‌كی زۆری حه‌بی خه‌وتنی به‌كار هێناوه، به‌ڵام زوو فریای كه‌وتوون و له‌و خۆكوشتنه رزگاریان كردووه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش به‌یه‌كجاری ئه‌مه‌ریكا به‌جێهێشتووه.