ته‌ها مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى پۆسته‌ى هه‌ولێر، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات كه دواى كاراكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ى هه‌ولێر، تا ئێسته هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كى باش ڕانه‌هاتوون پۆست به‌كار بهێنن بۆ گواستنه‌وه‌ى پێویستییه‌كانیان، بگره له به‌شێك له سندووقه‌كانى پۆسته پاكه‌تى جگه‌ره و پاشماوه‌ى سارده‌مه‌نى فڕێ ده‌درێت و هاووڵاتییان به سه‌تڵ خۆڵی تێده‌گه‌ن، له كاتێكدا كه‌سانى بیانی سه‌رجه‌میان پۆست به‌كار دێنن.
هاتوچۆى پۆست له نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان چۆنه و چه‌ند جاره؟
پۆست له هه‌رێمى كوردستان بۆ شار و شارۆكه‌كان هه‌فتانه سێ جاره، چونكه هه‌ولێر مه‌ڵبه‌ندى گشتى هاتنى پۆسته‌ى وڵاتانى دنیایه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێ ده‌نێردرێت بۆ شاره‌كانى تر، ئه‌وه‌یش له ڕێى به‌ڵێنده‌رایه‌تى پۆسته‌وه ده‌بێت و مانگانه 13 جاره، واته به‌گشتیی هه‌فته‌ی سێ جاره، به‌ڵام هه‌فته‌یه‌كیش چوار جاره.
له نێوان هه‌ولێر شارۆكه و شاره‌دێكان چۆنه؟
له نێوان هه‌ولێر و شار و شارۆكه‌كان ڕۆژانه گواستنه‌وه‌ى پۆستمان هه‌یه، له نێوان شاره‌كانى تر هه‌فتانه چه‌ند جارێكه ئه‌وه‌یش به‌هۆى بوونى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆسته له ناو شاره‌كانى تر.
زۆر له هاووڵاتییان بۆ گواستنه‌وه‌ى پۆسته‌كانیان ڕێى ئۆتۆمبێلى نێوان شاره‌كان به‌كار دێنن، هۆى چییه پشت به‌ئێوه نابه‌ستن؟
ئه‌وه پێوه‌ندى به هاووڵاتییانه‌وه‌یه و ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى ڕۆڵ ده‌بینێت، پێویسته هاووڵاتی بزانن نووسینگه‌ى پۆسته ئێسته له هه‌موو شار و شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ناشزانن، پێویسته پرسیار بكه‌ن.
له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانى هه‌ولێر سندووقى پۆسته‌مان هه‌یه به ته‌واوى شارۆكه و شاره‌دێكانیشه‌وه، ئێسته 45 سندووقى پۆسته‌مان هه‌یه له شاره‌دێكان.
به‌ڵام زۆر له سندووقه‌كانى پۆسته له هه‌ولێر شكاون یان پاشماوه و خاشاكیان تێدایه، ئه‌مه بۆچى؟
جێى داخه، ئه‌و دیارده‌یه واى كردووه ئێمه له‌ناو شار به‌شێك له سندووقه‌كانمان هه‌ڵگرینه‌وه، به‌هۆى ناهۆشیارى به‌شێك له هاووڵاتییانه‌وه، پاشماوه‌ى سارده‌مه‌نى و جگه‌ره و پاكه‌تى به‌تاڵ و پاشماوه‌ى خۆراكی تێده‌كه‌ن.
ده‌گوترێ هاووڵاتییانى بیانى به‌شێوه‌یه‌كى زۆر پۆسته‌ى هه‌ولێر به‌كار دێنن، بۆچى؟
له هه‌ولێر پۆسته‌ى هه‌ر سندووقێك ده‌یكه‌ینه‌وه، 20 بۆ 30 پۆسته‌ى بیانى تێدایه و داواى گه‌یاندن ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى گرنگى پۆسته‌یه لاى هاووڵاتییانى بیانى، ئه‌وان له ڕێى به‌كارهێنانى پوول، داواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه متمانه‌یه‌كى زۆریان به پۆسته هه‌یه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كارمه‌ندى ئێمه.
نرخى پۆسته له هه‌رێمى كوردستان چۆن دیارى ده‌كه‌ن؟
پۆسته به گرام دیارى ده‌كرێت، كه‌مترین كێش بریتییه له 10 گرام و بۆ ده‌ره‌وه 25 گرام دیارى كراوه، ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سێ كۆمه‌ڵه دابه‌ش كراوه كه بریتین له كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م وڵاتانى عه‌ره‌بى، كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م وڵاتانى ئه‌وروپا، كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م وڵاتانى ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و چینن.
نرخى پۆسته‌یه‌كى ناوخۆیى چه‌نده؟
پۆسته‌ى ناوخۆ نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانه، بۆ نموونه له هه‌ولێر بۆ سلێمانى نرخى نامه‌یه‌ك یه‌ك هه‌زار دیناره، ئه‌گه‌ر كیلۆیه‌ك نامه بێت نرخه‌كه‌ى دوو هه‌زار و 500 دیناره، له ده‌ره‌وه و ناوخۆ دابه‌ش كراوه بۆ سێ جۆر كه بریتین له نامه و كه‌لوپه‌لى پێچراو و بابه‌تى تر.
ناردنى پۆسته‌یه‌ك به هه‌زار دینار، زیان به‌ئێوه ناگه‌یه‌نێت؟
ڕاستییه‌ك هه‌یه پێویسته بگوترێت، ناردنى نامه‌یه‌ك بۆ سلێمانى به هه‌زار دینار زۆر زیانه، كه‌چى خه‌ڵك ئۆتۆمبێل به‌كار دێنن به پێنج هه‌زار و 10 هه‌زار دینار.
بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه به خه‌ڵك ناناسێنن؟
بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هۆشیاریی هه‌بێت، ئێسته به‌نیازى ڕێكلامێكى سه‌رانسه‌رین له ڕێى میدیاكانه‌وه بیكه‌ین و هاووڵاتییان بزانن پۆسته له كوردستان كارایه.
قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى پۆست بۆ ده‌ره‌وه چه‌نده؟
له دوو ساڵى ڕابردوو پۆسته‌مان ڕاگیرابوو، پێشتر مانگانه بڕى 15 تۆن پۆسته‌مان ده‌نارده ده‌ره‌وه، كه‌چى ئێسته به سێ مانگ چوار تۆن ده‌نێرین، چونكه هاووڵاتییان هێشتا نازانن پۆسته كارایه.
ئاستى پاراستنى پۆست تا چه‌نده؟
پێویسته هاووڵاتییان ئه‌وه بزانن كاڵایه‌ك یان هه‌ر كه‌لوپه‌لێك له ڕێى پۆستى ئێمه پێیان ده‌گات، به‌دڵنیاییه‌كى زۆره‌وه پارێزراو ده‌بێت و هیچ كارمه‌ندێكى ئێمه بۆى نییه بیكاته‌وه یان سه‌یرى بكات، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكمان سه‌رپێچى بكات، سزا ده‌درێت و ده‌درێت به دادگا، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و پۆسته‌ى له ڕێى گواستنه‌وه‌ى نێوان شاره‌كان به‌كار دێت تا چه‌ند پارێزراوه؟.