ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق بۆ 46 كه‌س به‌رزبووه‌وه و گرژی و توندوتیژییه‌كانیش پێیان ناوه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره و زه‌نگی هۆشداری مه‌ترسیش له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا لێ درا.
پێگه‌ی "
ئیندپێندت"ی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه، كه خۆپێشاندانه‌كان له ناوچه جیا جیاكانی عێراق و به‌غدا به تایبه‌تی به‌رده‌وامیان هه‌یه و دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆیش دوو خۆپێشانده‌ری تر له به‌غدا كوژران، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌ی كوژراون له 44 كه‌سه‌وه بۆ 46 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و هێزه ته‌ناهییه‌كان به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه و ئه‌وانیش به به‌رد وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ عه‌لی سیستانی له ڕێی نوێنه‌ری خۆیه‌وه په‌یامی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و خۆپێشاندانه‌كان له وتاری هه‌ینی خوێنده‌وه و هۆشداری دایه سیاسییه‌كانی عێراق، كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی ڕژد و په‌له نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان كۆتاییان نایه‌ت، ئه‌مه‌یش زیاتر هانی خۆپێشاندانه‌كانی داوه، چونكه سیستانی داوای وه‌ستاندنی خۆپێشاندانه‌كانی نه‌كردووه و بگره سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حكوومه‌تی كرد كه ناتوانن گه‌نده‌ڵكاران سزا بده‌ن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی عێراقییه‌كان بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه ناڵی "
دجله"ی عێراقی بڵاوی كرده‌وه، كه له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دۆخی ته‌ناهی گه‌یشتووه‌ته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار و زه‌نگی هۆشداری و باری له ناكاو له ناوچه‌ی سه‌وز سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لێ دراو و مه‌ترسی هه‌یه خۆپێشاندان هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه و په‌لاماری باره‌گا حكوومییه‌كان و باڵوێزخانه‌ی وڵاتان له ناوچه‌كه بده‌ن.